عەلی خوررەم باڵوێزی پێشووی رژیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەی ئارمانی وتووە: رۆژە سەخت و نادیارەکان بە خیرایی بەرەوروومان دین. ترامپ و تیمە توندرەوە
عەلی خوررەم باڵوێزی پێشووی رژیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەی ئارمانی وتووە: رۆژە سەخت و نادیارەکان بە خیرایی بەرەوروومان دین. ترامپ و تیمە توندرەوەکەی بە هاتنە دەرەوە لە بەرجام و هەل و مەرجێکی نادیاریان بۆ دروست کردووین. ئەوان گەمارۆی بێ بەزییانەیان بۆ ئێمە لەبەرچاو گرتووە. ناوبراو هەروەها وتی: نابێ لەسەر پشتیوانی ئورووپا لە رژیمی ئێران لەبەرانبەر تەحریمەکان دڵخۆش بکەین رۆسیەش کە نەک تەنیا لە سوریا لە پشتەوە خەنجەری لە ئیچمە دا ئەوە لەگەڵ عەرەبستان باس لەبردنە سەرەوەی ئاستی پێش کەش کردنی نەوت بۆ گۆشەگیر کردنی نەوتی ئێران دەکەن. جێگەی باسە روحانی سەبارەت بە دۆخی تەقینەوەی ناوخویی بە تەواوی ناهومیدی پێوە دیار بووە و لە وتووێژکدا باس لە فریو نەخواردنی شەری رەوانی دەرەوە دەکات و داوا لە خەلک دەکات یارمەتی دەوڵەتی رژیمی ئاخوندی بدەن.