کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکان بەسەریدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران، بیرندار بوون. بەپێی هەواڵی هەنگاو†ئ
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکان بەسەریدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران، بیرندار بوون. بەپێی هەواڵی هەنگاو” ئێوارەی رۆژی شەممە(٢ی پووشپەر ٢٧١٨/ ٢٣ی ژوئەنی ٢٩١٨) کۆڵبەرێکی مەریوانی لە سنووری ”تەتە”ی هەورامان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکانی بە سەریدا، بە تووندی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵەی ”وریا مەحموودی” خەڵکی ئاوایی “بندۆڵ” و دانیشتویی گەرەکی چوارباخی مەریوانە.
ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لەناوەندی دەرمانییەکانی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
له لایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەناوی “فەرهاد ناسی” لە سنووری کێلێ ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
ئەم کۆڵبەرە گەنجە لاقی بریندار بووە و بۆ ناوەندی دەرمانی ئورمیە گوازراوەتەوە.