ئەمرۆ دووشەممە 4ی پووشپەری 1397 لە بازاری گەورەی شاری تاران بۆ دوهەمین رۆژی بەردەوام کاسبکاران دەستیان دایە خوپیشاندان و دوکانەکانیان داخست. بازاریانی بازاری
ئەمرۆ دووشەممە 4ی پووشپەری 1397 لە بازاری گەورەی شاری تاران بۆ دوهەمین رۆژی بەردەوام کاسبکاران دەستیان دایە خوپیشاندان و دوکانەکانیان داخست. بازاریانی بازاری گەورەی تاران بە نیشانەی نارەزایەتی بە نرخی دراوی دەرەوە و نرخی کاڵا و کەمبوونی کریار خۆپیشاندانیکی جەماوەریان وەرێخست و بە جۆرێک کە زۆربەی دوکان و بازار داخرا. بە پێی راپۆرتەکان هێزەکانی رژیم رژاونەتە بارزار و دەیانهەوێ لە رێگەی زەبر و زەنگ کۆنترۆڵی نارەزایەتیەکان بکەن و وەک لە راپۆرتەکان دەردەکەوێ لە رێگەی گازی فرمێسک رێژ هێرش دەکرێتە سەر خۆپیشاندەران و بەشێکیش لە نارازییان بریندار بوونە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بێجگە لە تاران، لە شاریار، کەرەج ، قیشم، بەندەر عەبباس و مەشهەدیش سەبارەت بەگرانی لەرادەبەردەر دوکانداران نارەزایەتیان دەربریوە.
ئاسۆشیتدپریس لە راپۆرتێکدا ویرای ئاماژە بە خوپیشاندانی ئەمرۆی بازاریانی تاران ووتی نارەزایەتیەکانیخەڵ:ی ئێران لە مانگی بەفرانباری رابردوو هەروا بەردەوامە و درێژەی هەیە.