لانی کەم 10 کەس لە زیندانیانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە ژووری تاکەکەسی چاوەرێی لەسێدارەدانن
لانی کەم 10 کەس لە زیندانیانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە ژووری تاکەکەسی چاوەرێی لەسێدارەدانن
هەواڵدەری هێرانا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا لانی کەم 10 کەس لە زیندانیانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بە تاوانی کوشتن، حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە و چاوەرێی جێ بە جێ کردنی حوکمەکەیانن.
ناوی شەش کەس لەو زندانیانە بریتین لە: عەلی جەوادی، جەواد دارابی، بێهزاد دین پەروەر، حەمید سادقی، سەعید رەنجیر، مەجید حەیدەری پور.
ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 60 لەسەدی ئێعدامەکان لە ئێراندا لەلایەن دەوڵەت و ناوەندەکانی قەزایی بڵاو ناکرێنەوە، ئەوەش بە ئێعدامی شاراوە لەقەڵەم دەدەن.
بەپێی بەڵگەکانی 2945، راپۆرتی تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار، بڵاوکراوەو بەلگەکانی کۆمەلە٠Žی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە سالی رابردوو 1ی خاکەلێوەی 1396 تا 27ی رەشەممەی 1396، لانیکەم 322 هاوڵاتی لەسێدارە دراون و 236 کەسیش حوکمی لەداردانیان هەبووە.