مانگرتنەکانی تاران ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 5ی پووشپەری 1397، پێی نایە سێیەمین رۆژ
مانگرتنەکانی تاران ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 5ی پووشپەری 1397، پێی نایە سێیەمین رۆژ
لەسەرای میللی و مەیدانی سەوزەوە نارازیان دەستیان دایە خۆپیشاندان بەرەو پارلمانی رژیم.
نارەزایەتیەکان زۆربەی بەشەکانی بازاری لە جادەی ناسر خەسرۆ، بازارەکانی مەقسود شا، زێرینگەران، سەعات فرۆشان، قەیسەری، پۆشاک، ئاسنگەران، پاساژ و بازاری مەشیری خەلوةت، کۆمەڵگەی بازرگانی ئێرانیان، گرتەوە.
لە بازاری زیر فرۆشان و لەجادەی لالەزار و جادەی شوش، گاردی دژی شۆرش هێرشیان کردە سەر نارازیان و شەرو تێکهەڵچون دروست بوو.
هەروەها لە شارەکانی ئەراک و کرماشان و تەورێز، بازاریان و گەنجان بەردەوامیان بە مانگرتنەکانیان دا، لەشاری ئیسفەهانیش ، لە مەیدانی ئازادی خەڵکی بە وتنەوەی دروشمی توپ تانک فشفشە اخوند باید گم بشە، بەردەوامیان بە نارەزایەتیەکانیان دا.