بەهۆی گیرۆدەبوونی هاووڵاتییان بە ئێعتیاد لە پارێزگای کرماشان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ١٤٢ هاووڵاتیی گیانیان داوە
بەهۆی گیرۆدەبوونی هاووڵاتییان بە ئێعتیاد لە پارێزگای کرماشان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ١٤٢ هاووڵاتیی گیانیان داوە
هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیوولنا"، لە زاری بەڕێوبەری پزیشکی یاساییی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٢ هاووڵاتی بە هۆی گیرۆدەبوون بە ئێعتیاد گیانیان داوە.
ئارتین کەماڵی، هەروەها ئاماژەی بە خۆکوژییەکان و کوشتنی بەئەنقەست کرد و ڕایگەیاند:کە لە ساڵی ڕابردوودا، ٢٢ کەس بە هۆی خواردنی قورسی برنج ژەهراوی بوون و ١٨ کەسی دیکە بە چەکی گەرم کوژراون.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕووداوی کار گوتی: لە ساڵی رابردوودا، تۆماری ٦٥١ کرێکار کە بە هۆی ڕووداوی کارەوە بریندار بوون لەو ناوەندە حکوومەتییە تۆمار کراوە.