یەکێک لەدیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئێران کە رۆژ لەدووی رۆژ لە حاڵی پەرەسەندن دایە ،بابەتی خۆکوژی ژنان و کچانە کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم بابەتە هەڵدەگەڕێتەوە ب
یەکێک لەدیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئێران کە رۆژ لەدووی رۆژ لە حاڵی پەرەسەندن دایە ،بابەتی خۆکوژی ژنان و کچانە کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم بابەتە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ نیزامی جینایەتکاری ئاخوندی
ئەم ڕەوتە لە ئێراندا کارەساتە و بەچاولێکردن لە ئاماری خۆکوژییەکان و وتەکانی میدیاکانی رژیم، ڕەوتی بەرەسەرچوونی خۆکوژی هێمای کارەساتێکی نەتەوەیی و قەیرانێک لە حکومەتی ئاخوندیە .
خۆسوتاندن و خۆکوژی ژنان ،پیاوان و لاوانێک کەلە دۆخی خراپی ئابووری نەبوونی، سەرکوت، جیاوازی و بێعەداڵەتی، بە خراپترین شێوە نارەزایەتی خۆیان دەردەخەن .
ئەم کارەساتە ئەوەندە پەڕەی سەندوە کە هێندێک لە ئەندامانی رژیم بە ئێپیدێمی ناوی دەبەن .
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی رژیم خۆکوژی ژنان ٦٦لەسەد پەرەی سەندوە ،هەروەها بۆپیاوان ·۱لەسەد زۆرتر بووە .
بە پێی وتەی میدیاکانی حکومەتی، ئاماری خۆکوژی لەناو ژنان دوبەرانبەری پیاوانە .
زۆرینەی ئەو ژنانە خراپترین شێوەی خۆکوژی هەڵدەبژێرن و خۆیان دەسوتێنن، لەئێستادا ئێران ڵە ئاماری خۆسوتاندن لە خورهەڵاتی ناوەراستدا یەکەمە .
ئەم ئامارە و شێوەی خۆکوژی گشتیە ،هێمای ۳٨ساڵ حکومەتی دیکتاتۆرە و جیا لە ئەشکەنجە و سێدارە و نەبوونی و بێکاری ....بۆ خەڵکی ئێران هیچی نەبووە .لە رۆژی ۱٥ی سەرماوەز خۆکوژی هاوکاتی چوار کچی قوتابی لە بێهزیستی مەشهەد بڵاوکراوە، ئەمەش پاش خۆکوژی هاوکاتی دوکچی ۱٥ساڵان لە شاری مەلەکشاهی بوو ،لە رۆژی ۲۳گەڵارێزان کچێکی سێزدە ساڵان پاش خۆکوژی دایکی خۆی کوشت، پێش ئەوەش لە کلارئاوا باوکێک بنەماڵەکەی خۆی، ژن و دومنداڵەکەی لە ئاگردا سوتاند .