پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات ی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی بازاریانی وەزالەهاتووی تاران و چین

سازمانی خەبات ی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی بازاریانی  وەزالەهاتووی  تاران و چین

لەدرێژەی شەپۆلی تەقینەوەی رەقی پەنگخواردووی چەند دەیەی رابردووی خەڵکی ئێران بە گشتی، لە چەند رۆژی رابردوو بازاریانی تاران بە نیشانەی نارەزایەتی بە گرانی

لەدرێژەی شەپۆلی تەقینەوەی رەقی پەنگخواردووی چەند دەیەی رابردووی خەڵکی ئێران بە گشتی، لە چەند رۆژی رابردوو بازاریانی تاران بە نیشانەی نارەزایەتی بە گرانی و دارمانی نرخی یەکەی پووڵێ‌ ئێران و نەبوونی بازار و شێواوی ئابووری رژاونەتە سەر شەقام و دوکان و بازاریان بە تەواوی داخستووە و درشمەکانیان ئیتر تەنیا هێما بو دۆخی ئابووری و داوای چارەسەر ناکات، بەڵکو تەواویەتی نیزام کراوەتە ئامانج و دروشمی خەڵک بیزاری لە دیکتاتۆریەت و پێکهاتەی رژیمی ئاخوندی بە هەموو بەشەکانی پێوە دیارە. 

سیاسەتی شەرئەنگێزانە و زێدەخوازییە بەردەوام و نارەواکانی دەسەڵاتی شوومی ئاخوندان لە ئاستی دەرەکی و بە فیرۆ دانی سەرمایە و داهاتەکانی وەلات لە رێگەی پاڵپشت و بەهێز کردنی هێزە ترۆریستیەکان و برەو پێدانی ترۆر و ترۆریسم لە ناوچەکە و جیهان و سیاسەتی پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ و هەموو هەڵە ئیستراتیژییەکانی رابردووی ئاخوندان و شکستە بەردەوامەکان وەها دۆخێکی پڕ قەیراناویی بۆ  خەڵک سازکردووە کە بەرگە گرتنی مەحاڵ کردووە و رۆژ لە دووی رۆژ بازنەی نارەزایەتیەکان پەرە گرتووتر و بەرفراوانتر دەبێتەوە.

نارەزایەتیەکان لە لایەن خەڵکەوە فۆرم  و رواڵەتی ریکخراو و ئورگانیزاسیۆنی پێوە دیارە و هێمای شۆڕشێکی بەرفراوانی هەمەگیری لێ دەردەکەوێ‌.   هەر  لەوچوارچێوەیەش دا کوردستان دەوری پێشەنگایەتی هەیە و لوتکەی پێگەیشتووی و بوێری و بەردەوامی لەسەر گەیشتن بە ماف و بەردەوامی خرۆشان و راپەرین دژی دسەڵات  لە نارەزایەتیەکانی شاری بانە و مانگرتنە 25 رۆژییەکەی ئەو شارە خۆی نیشان دا. 

هەموو فاکت و نیشانەکان باس لە هاتنە ئارای قۆناغیکی نوێ دەکەن کە تێیدا دەسەڵات زیاتر لە هەر کاتێکی تر خراوەتە ژێر فشار و لە هەموو رووەکانی دەرەوە و ناوخو لەگەڵ قەیرانی یەکجار گەورە روبەرووویە و دوورەدیمەنی چارەسەری ئەو قەیرانانەش زۆر ڵێل و ناروونە و زەحمەتە ئەو دەسەلاتە بتوانێ‌ لە ژێر قورسایی ئەو کێشە جیدیانە پشتی راست بکاتەوە. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پشتیوانی تەواوی خوی لە نارەزایەتی و مانگرتنی بازاریانی شاری تاران و سەرجەم چین و توێژە نارازییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەکات و  یەکگرتوویی و یەکریزی و یەکانیگیری سەرجەم ئازادیخوازانی گەلانی ئێران لەبەرانبەر رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندان بە رەمزی سەرکەوتن و گەیشتن بە ئازادی و دامەزراندنی سیستەم و دەسەڵاتێکی دیموکراتیک دەزانێ‌. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی

27/6/2018  

 


6 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات ی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی بازاریانی وەزالەهاتووی تاران و چین

سازمانی خەبات ی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی بازاریانی وەزالەهاتووی تاران و چین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران