وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە نوێترین کاردانەوەکانی لە بەرانبەر بەردەوامی شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران، لە تویتێکی دا گوتی: جیهان گوێی لە دەنگی خەڵکی وەزاڵەه
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە نوێترین کاردانەوەکانی لە بەرانبەر بەردەوامی شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران، لە تویتێکی دا گوتی: جیهان گوێی لە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتوی ئێرانە
دەنگی ئامریکا: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، رۆژی چوارشەممە ریکەوتی 6ی پوشپەر، لە تویتێکیدا نوسیویەتی: گێرە شێوێنی و دەست تێوەردانەکانی رژیم لە وڵاتان و پشتیوانیەکانی لە گروپە ترۆریستیەکان، بە فیرۆدانی سەرمایەی وڵات بۆ گروپە ترۆریستیەکانی حزب اللەی لوبنان، حەماس، حوسیەکانی یەمەن، رژیمی بەشار ئەسە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە، لەکاتێکدایە کە خەڵکەکەی بەدەست هەژاریەوە وەزاڵە هاتون.
ناوبراو هەروەها گوتی، نابێ کەس لە بەردەوامی نارەزایەتیەکان تووشی سەرسورمان ببێ، خەلک لە گەندەڵی ، نا بەرابەری، نەشیاوی رێبەرەکانیان ماندو بوون، جیهان گوێی لە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتوی ئێرانە.