پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سی و یەکەمین ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت

یادی سی و یەکەمین ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت

٧ی پووشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ ئه‌و رۆژه‌ دڵتەزێنەیە که‌ حکوومه‌تی به‌عسی له‌ناوچووی عێراق، له‌کرده‌وه‌ێکی دڵره‌قانه‌ و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌کان

٧ی پووشپه‌‌‌ری ساڵی ١٣٦٦ ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ دڵتەزێنەیە که‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی به‌‌‌عسی له‌‌‌ناوچووی عێراق،  له‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکی دڵره‌‌‌قانه‌‌‌ و پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی یاسا نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و مرۆڤایه‌‌‌تیه‌‌‌کان خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و دیهاته‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری کرده‌‌‌ ئامانجی بۆمبه‌‌‌ مه‌‌‌رگهێنه‌‌‌ره‌‌‌کانی و  له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکی که‌‌‌م دا ژماره‌‌‌یێکی زۆر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی بێتاوانی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی شه‌‌‌هید و ژهراوی کرد. له‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌یه‌‌‌ دا نزیک به‌‌‌ 200 که س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت شه‌‌‌هید و  سه‌‌‌رووی ٨٠ ٠ ٠  که‌‌‌س ژهراوی و زامدار بوون. 


کوردستان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی هه‌‌‌شت ساڵ شه‌‌‌ڕی ئێران ـ عێراق مه‌‌‌یدان شه‌‌‌ڕی دوو رژیمی ئاخوندی و به‌‌‌عس بوو و  زۆرترین زیانی پێ گه‌‌‌یشت. شاره‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت سه‌‌‌رده‌‌‌شت و بانه‌‌‌ و مه‌‌‌ریوان و پیرانشار و ... هتد به‌‌‌ ده‌‌‌یان جار که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر بومبارانی فڕۆکه‌‌‌ شه‌‌‌ڕکه‌‌‌ره‌‌‌کان و جۆره‌‌‌ها چه‌‌‌کی قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراویان له‌‌‌سه‌‌‌ر تاقی کرایه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌نمونه‌‌‌ی هه‌‌‌ره‌‌‌ دیاری ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ شیمیابارانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت بوو که‌‌‌ له‌‌‌ پاش چه‌‌‌ندین ساڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ ئێستاش خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ ده‌‌‌ست ئاسه‌‌‌واری شیمیایی باران کردنی شاره‌‌‌که‌‌‌یانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ناڵێنن .


چه‌‌‌نده‌‌‌ ئاستی ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌نج دان به‌‌‌ پێوه‌‌‌ره‌‌‌ ئینسانی و حقوقیه‌‌‌کان پانتایێکی گشتگیر و به‌‌‌رفراوانی هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میه‌‌‌کانی جێگەی داخ و نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌. ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ پاش 31ساڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئازاری قورسی مه‌‌‌عنه‌‌‌وی له‌‌‌کیس دانی خزم و که‌‌‌س و کار، ئازاره‌‌‌ جه‌‌‌سته‌‌‌ییه‌‌‌کان به‌‌‌رۆکی زامدارانی چه‌‌‌کی شیمیایی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی به‌‌‌رنه‌‌‌داوه‌‌‌ و له‌‌‌به‌‌‌ر بێ خزمه‌‌‌تی و گوێنه‌‌‌دانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارنی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵتر و بێ به‌‌‌زه‌‌‌یی تر له‌‌‌سه‌‌‌دامی ئێران، له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی ناله‌‌‌بار دان.


درود بۆ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانی کاره‌‌‌ساتی ٧ی پووشپه‌‌‌ری ١٣٦٦ و بەو هیوایەی ئیش و ئازاره‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت کۆتایی پێ بێ.  


 


6 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سی و یەکەمین ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت

یادی سی و یەکەمین ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران