بە پێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئێران یەکێک لە و وڵاتانەیەکە قاچاقی مرۆڤ دەکات و وێڕای ئەوەی کە هاوپەیمانە لەگەڵ کۆنڤانسیۆنی رێکخراوی نەتەوە
بە پێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئێران یەکێک لە و وڵاتانەیەکە قاچاقی مرۆڤ دەکات و وێڕای ئەوەی کە هاوپەیمانە لەگەڵ کۆنڤانسیۆنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ خەبات لە گەڵ بابەتە سەروونەتەوەییەکان ، هیچ راپۆرت و زانیاریک لەبارەی هەوڵەکانی خۆی دژ بەم تاوانە بڵاونەکردۆەتەو. هەروەها ئێران وەکوو بێرمە ،کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ، عێراق ، ماڵی، نیجریە ، سومالی ، سودان ، سوریە و یەمەن بەکەڵک وەرگرتن لە منداڵ وەک سەرباز لە شەڕدا تاوانبار کراوە . بە پێ راپۆرتێک لەبارەی ناردنی زۆرەملێی هێندێک لە تازەلاوانی ئەفغانی دانیشتووی ئێران بۆ شەڕی سوریە نووسی: هەروەها دەوڵەتی ئێران لەو چەکدارانە کە لە عێراق شەڕ دەکەن و لەمنداڵان بۆ سەربازی کەڵک وەرئەگرن. جێگەی باس وزارەتی دەرەوەی رژیم لەهەڵوێستیک لەسەر ئەم راپۆرتە ،پەڕەپێدانی قاچاقی مرۆڤ لە ئێرانی رەدکرد و ئامریکای تاوانباری پەڕەپێدانی ئەم بابەتە لە جیهان کردوە.