لە ژاپۆنەوە تا کورەی باشور و لە هێندەوە تا قەتەر، بەرپرسانی ئەمریکایی خەریکی راو و راوێژ لەگەڵ وەڵاتانن تا زۆرترین فشاری ئابووری لەسەر رژیمی ئێران دروست بکەن.
هەوڵی ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنەوەی گەمارۆکان دژی رژیمی ئێران
خەباتمێدیا: لە ژاپۆنەوە تا کورەی باشور و لە هێندەوە تا قەتەر، بەرپرسانی ئەمریکایی خەریکی راو و راوێژ لەگەڵ وەڵاتانن تا زۆرترین فشاری ئابووری لەسەر رژیمی ئێران دروست بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش تیمێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی لە ئورووپان و لەدیدار لەگەڵ وەڵاتان لەسەر بەربەرەکانێی رژیمی ئێران پێداگری دەکەن. لە نوێترین هەوڵی ئەمریکا مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وەڵاتە لە دیداری ماوەێک لەمەوپێشی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی محەممەد بێن عەبدولرەجمان ئالی سانی لەسەر زەرورەتی کۆتایی هێنان بە قەیرانی وەلاتانی کەنداوی فارس پێداگری کردووە لەبەر ئەوەی بە پێی وتەی پەمپەئۆ بەردەوامی ئەو قەیرانە تەنیا بە قازانجی رژیمی ئێرانە.