اک باباشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به یاوه‌ری وه‌فدێک و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان به‌شداری له گردبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پاریس
کاک باباشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به یاوه‌ری وه‌فدێک و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان به‌شداری له گردبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پاریس دا کردوه. به‌پێی به‌رنامه‌ی دیاریکراو کاک بابه‌شێخ حسینی په‌یامێکی گرینگ پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان ده‌کا.
به‌شداری سازمانی خه‌بات له‌م گردبونه‌وه گرنگه‌دا له کاتێک دایه که له نێوخۆی ئێران ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دژ به ڕێژیمی ئاخوندی ئێران له به‌رزترین ئاست دایه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له داهاتویه‌کی نزیک دا باس له جێگره‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤی ڕیژیم له ئارادایه. ئه‌م گردبونه‌وه‌ی پاریس کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان له ئێران و ڕای گشتی جیهانی ده‌بێ.
په‌یامی سکرتێری سازمانی خه‌بات دۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد و داوا ڕه‌واکانی بۆ داهاتوی ئێران له خۆده‌گرێ.
شایه‌نی باسه له‌م گردبونه‌وه‌دا خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سایه‌تی سیاسی دیار وپه‌رله‌مانتارانی ئه‌مریکایی و ئوروپایی و ووڵاتانی عه‌ره‌بی وتار و په‌یام و پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
خه‌بات مێدیا له داهاتودا ڕاپۆرت و هه‌واڵی زیاتر له‌و باره‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه