بارودۆخی نالەباری زیندانیێکی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام
مۆستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کوردی راگیرا‌و لە زیندانی سەقز کە بە ئێعدام مەحکووم کراوە بارودۆخی لە زیندان نالەبارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حوکمی لە سێدارەدانی مۆستەفا سەلیمی لە بانەمەری 93، لە دیوانی باڵای رژێم پەسەند و لە رێگای ئیجرای ئەحکامی زیندانی ورمێوە پێی راگەێندرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە سێدارە مەحکووم کراوە لە کاتێکدا ناوبراو‌و هەموو ئەو تۆمەتانەی رەد کردووەتەوە. هخەروەها بە بنەماڵەی ئەم زیندانییە راگەێندراوە کە بەشێک لە پەروەندەکەی کراوەیە و لەمەر ئەو پەروەندەیە سزا دیاری نەکراوە. ئەم زیندانییە سیاسیە بە هۆی عفوونەتی گۆرچیلەکانیەوە و هەرلاوەها ئازاری کەمەر لە بارودۆخێکی جەستەیی خرابدایە و بەرپرسانی زیندان ئیجازەی دەرمانی پێ نادەن. جێگەی باسە کە، سەلیمی خەڵکی گوندی ئێلووی سەر بە شاری سەقزە کە لە شاری نەهاوەد دەستبەسەر کراو دوای گواستنەوەی بۆ ئیتلاعاتی سنە ئەو تۆمەتانەی خرایە پاڵ و هەنووکە ماوەی 13 ساڵە لە زیندانی سەقز راگیراوە.
گۆڕستانی کوردەکانی نەغەدە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە سووکایەتی پێکرا
کەسانێکی نەناسراو لە شاری نەغەدە هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی کوردەکان و کێلی قەبرەکانیان شکاندووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کەسانێکی نەناسراو بە شکاندن و تێکدانی کێل و گۆڕستانی کوردەکانی شاری نەغەدە بێ‌ڕێزیان بەو قەبرستانە کرد.ئەو کردەوەیە شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.بڵاوبوونەوەی وێنەی شکاوی کێلەکان و تێکدانی ئەو گۆڕستانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەندا ناڕەزایەتی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بووە و داوایان کردووە کە ناوەندە پێوەندییدارەکانی حکوومەت بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بکەن.ئەو ڕووداوە لە گۆڕستانی سەر ڕێگای نەغەدە بۆ پیرانشار ڕووی داوە. پێکهاتەی حەشیمەتی شاری نەغەدە لە کورد و ئازەردی بە دوو ئایینی جیاوازی سووننە و شیعە پێکهاتووە.
چوار گوندی کوردستانی ئێران وەک ئۆگرانی پەرتووک ناسێندران
چالاکی فەرهەنگیی پێوەندیدار بە کتێب و کتێبخوێندنەوە، گوندێکی دەوروبەری شاری مەهابادی کردە گوندی ئۆگری کتێب لە هەموو ئێران‌دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،گوندی "داشخانە"ی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن داوەرانی دووهەمین فستیڤاڵی گوندانی ئۆگری کتێب وەکی گوندی هەڵبژێردراوە، دەستنیشان کرا. لەم خولەدا، ١٠ گوند وەک نموونە هەڵبژێردران و ١٠ گوندی دیکەش لەوحی ڕێزلێنانیان پێدرا. ئەنجامدانی چالاکیی فەرهەنگی تایبەت، بەشداریی خەڵک و بوونی ئەندامی چالاک لە مەرجەکانی هەڵبژاردنی گوندی ئۆگری کتێب ڕاگەیندراوە.پەرتووکخانەی "زانست"لە گوندی داشخانە بە هەبوونی ٤هەزار بەرگ کتێب، ١٣٢ ئەندامی هەیە و بەم سەکەوتنەش توانی کەرەستەی پێویست بە بەهای ٤٠ میلیۆن تمەن وەربگرێت.هەروەها لە ئەوساڵدا کە ٨٠ ٠ گوند لە ٢٧ پارێزگا بەشدار بوون، گوندەکانی "قازانچی" لە کرماشان، "ناچیت" لە بۆکان و "خانمەئاوا" لە کامیاران لە لایەن جێگری یەکەمی حەسەن ڕووحانی و وەزیری فەرهەنگ و ئێرشادەوە لە تالاری ؟"وەحدەت"ی تاران ڕێزیان لێ‌گیرا.هەربەپێی هەواڵدەریی "مێهر"، لە دووهەمین فستیڤاڵی گوندانی ئۆگری کتێب، گوندی "ڕمین" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان وەکوو یەکەم گوند لەم بوارەدا دەستنیشان و خەڵاتی تایبەتی پێدرا.
HDP خوازیاری فه‌رمی بوونی جه‌ژنی نه‌ورۆز له تورکیا بوو
قه‌دری ییڵدێریم، ئه‌ندامی به‌ناوبانگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له داخوازی پارته‌که‌ی بۆ فه‌رمی بوونی جه‌ژنی نه‌ورۆز به په‌سوندی په‌رله‌مانی تورکیا هه‌واڵی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پڕۆفسۆر قه‌دری ییڵدێریم، نوێنه‌ری سێرت له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا به ئاماژه به گرینگایه‌تی جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ چه‌ندین ملیۆن که‌س له تورکیا، وتی: جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن چه‌ندین ملیۆن که‌س له تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌م بۆنه‌وه ئێمه وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوامان له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌یه تا ڕۆژی 21ی مارس وه‌کوو جه‌ژنی نه‌ورۆز به شێوه‌ی فه‌رمی ڕابگه‌یێنن و دابونه‌ریته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێبه‌جێ بکرێت. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: جه‌ژنی نه‌ورۆز له نێوان زۆربه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌کان به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و مێزۆپۆتامیا، وه‌کوو گۆڕینی وه‌رز، هاتنی به‌هار و نوێی بوونی سروشت جه‌ژن ده‌گرین و ئه‌م ڕۆژه به لای ئه‌وانه‌وه زۆر گرینگه. له ڕاستیدا نه‌ورۆز به مانای نوێی بوونه و بۆ زۆربه‌یه‌ک له خه‌ڵک.
گەرانەوەی زیندانیێکی سیاسی کۆرد بۆ زیندانی سنە
مۆتەلب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی کورد دوای لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی سنە گواستیانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە 22ی رەشەمەی 1394، مۆتەلب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی کورد دوای چەند رۆژ مانەوە و لێکۆڵینەوە لە زیندانی سەقز بۆ زیندانی سنە گواستیانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانییە سیاسیە لە ماوەی ئەو چەند رۆژە لێکۆڵینەوەدا هیچ پەیوەندیێکی بە بنەماڵکەیەوە نەبووە و لەمەر بارودۆخی هیچ هەواڵێک لەبەر دەست دا نیە. جێگەی باسە کە، مۆتەلب ئەحمەدیان، لە رۆژی 13ی گەلارێزانی 1389 بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و بە 31 ساڵ زیندان و دوور خستنەوەی بۆ زیندانی میناب سزا درا.
خۆکوشتنی دوو شارۆمەندی کورد بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە
هەژاری و بێ‌کاری لە ئێران و بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان هەر رۆژە زیاتر دەبێت بە شێوەێکە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا دوو شارۆمەندی کورد بە هۆی هەژاریت و بێکارییەوە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەمید رەزا مەقسوودی نژاد شارۆمەندی کوردی دانیشتووی کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان بە هۆی بێ‌کاری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. پارێزگای کرماشان بە یەکێک لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی ئێران ناسێندراوە بەڵام بە هۆی کەش و هەوای ئەیمنییەتی زاڵ بەسەر ناوچە کوردنشینەکاندا شارۆمەندانی ئەو شوێنانە بە شارۆمەندی پلە دوو لە لایەن رژێمەوە دەناسێندرێن. هەروەها لە رۆژی سێشەممەی رابردوو کچێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی ( ف) دانیشتووی گەرەکی بەهارستانی شاری سەقز بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
وتووێژەکانی ئاشتی تایبه‌ت به‌بارودۆخی سوریا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه
وتووێژەکانی ئاشتی تایبه‌ت به‌بارودۆخی سوریا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه، که‌سایه‌تییه‌کی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش پێشبینی کۆتاییهاتنی گفتوگۆکان و گه‌ڕانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌کات، ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا سووربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د. به‌بڕوای چاودێرانیش گفتوگۆکان که به‌سه‌رپه‌رشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به‌پشتیوانی ئه‌مریکاو روسیا له جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چن رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت که هیچ کام له‌لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی و سوریا ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێ گرنگه بکه‌ن که ته‌وه‌ری گفتوگۆکانه‌و ماوه‌ی نزیکه‌ی پێنج ساڵه هۆکاری ململانێکانی ئه‌و وڵاته‌یه که تایبه‌ته به چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز. پێشتر ئاژانسه‌که له‌زاری وه‌لید موعه‌لیم-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بڵاویکردبووه‌وە، له‌م خوله نوێیه‌ی گفتوگۆکاندا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سوریا ناکرێت، له‌هه‌مانکاتدا ره‌خنه‌ی له‌و کارنامه‌یه گرت که ستیڤان دی مستۆرای نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا رایگه‌یاندبوو که به‌شێکی ته‌رخانکراوه بۆ تاووتوێکردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌و وڵاته.له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ره‌خنه‌ی توندی له‌لێدوانه‌کانی موعه‌لیم گرت و رایگه‌یاند، ئامانج له‌و لێدوانانه تێکدانی پرۆسه‌ی سیاسییه. وتیشی: "دیمه‌شق و پشتیوانکارانی به‌هه‌ڵه‌دا چوون گه‌ر بیانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌تاقیکردنه‌وه‌ی سنووری ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی که راگه‌یه‌ندراوه".