ڕۆژێک دیاری کراوە بۆ دژایەتی شکەنجە وکەم کردنەوەی تاوان و سوکایەتی بەرانبەر بە مرۆڤ. ڕێکخراوی نەتەوەکان هەر بەناو ڕۆژێکی دیاری کردووە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیان
ڕۆژێک دیاری کراوە بۆ دژایەتی شکەنجە وکەم کردنەوەی تاوان و سوکایەتی بەرانبەر بە مرۆڤ. ڕێکخراوی نەتەوەکان هەر بەناو ڕۆژێکی دیاری کردووە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیان و ڕزگار بوان و هاووکات پێشکەش کردنی هاوکاری به شکەنجە کراوان لە هەر جێگەیێک لەم جیهانە بن.
سزاو شکەنجەدانی مرۆڤ بە دەستی برا و کەسی نزیک تا ئێستاش نەبۆتە باس و لای کەس جێی نیگەرانی نەبووە، بەڵکو لەبەرانبەردا جۆرەکان و کەرەستەی سزادان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادی کردووە، بەبێ ئەوەی بیر لە کەم کردنەوەی بکرێت و شکەنجەگەرو شکەنجە دراوان بدرێنە بەر زەڕەبینی شیکارێکی ڕۆژ کە ژیان لەدۆزەخێکەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
جۆرەکانی سزادان و شکەنجە زۆر و بەنێو سادەن، بەڵام کاریگەرترینیان پێنج دانەن کەبریتین لەم جۆرانە:
۱- شکەنجە بە ختوکە:
پێکەنین لەوانەیە ئاسایی بێت لە کاتێک دا هەست بە خۆشی دەکات، بەڵام کاتێک بەردەوام دەبێت ئازارێکی زۆری جەستەو مێشک دەدات و وای لێ دەکات خۆی بەدەستەوە بدات.
ئەم جۆرە شکەنجەیە لە سەدەکانی ناوەڕاست لە چین زۆر باو بووە و لەکاتی دەسەڵاتداری هان دا بەکار هاتووە.
2_ شکەنجە بە ئاواز(مۆسیقا)
نازیەکان ئاوازیان وەک جۆرێک لە شکەنجە بەکارهێناوە و وایان لە زیندانیان کردوە کە دەرونیان ئاڵوزبێت وموسیقی کە لە کاتی ئاسایدا بە خۆراکی ڕۆح دادەنرێت، لەکاتی شکەنجەدا کراوە بە کەرەسەیێکی شکەنجە کە ناخ ومێشکی تاوانباری پێ وێران کراوە.
دەزگای سیای ئەمریکایی ئاوازی بەکارهێناوە بۆ زیندانی کە سەرپەرستی کردون، زیندانیانی لە تاریکی دا ڕاگرتووە و بە بڵندگۆی گەورە موسیقی بۆ لێداون تا وایان لێهاتوە شێت بن.
۳-شکەنجە بە هەڕەشەی لە سێدارەدان :
بە هەڕەشەی جۆرەها کوشتنی درۆینەو ترساندیان وەک نزیک کردنەوەو تەقاندنی دەمانچە و لە سێدارەدانی خەیاڵی کە کاریگەری دەرونی هەیە و بەرەو تێکچوونیان دەبات.
زۆر جار بە هەڵکەندنی گۆڕەکەی بە دەستی تاوانبار و تەقە و هەڕەشەی کوشتن کە ئەوە لە عێراقدا پیادە کراوە.
٤- شکەنجە بە دڵۆپەی ئاو:
شکەنجەدان بە دڵۆپەی ئاو بە یەکێک لە بەناوبانگترین جۆر دادەنرێ کە چینی و ئیسپانیەکان بەکاریان هێناوە.
وا هەست دەکرێ کە ئازار دەرنیە و
لە سەرەتادا بە ئاسای وەردەگیرێت بەڵام لە درێژ مەودادا دەبێتە یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی شکەنجە کە وا لە تاوانبارکراو دەکات جوڵەیان کەم بێتەوە و پەنا بۆ هەر کارێک ببەن کەلێی دوور کەونەوە. بەردەوام هاتنە خوارەوەی دڵۆپە ئاو بە هێواشی و بەردەوامی لە یەک جێگەو شوێنی دیاری کراو نزیک لە مرۆڤ، دەگۆڕێت بە شتێکی بێزارکەرو ئازاربەخش کە پێت وایە بە دەرزی لە سەرت دەدەن.
٥- شکەنجە بە ڕۆیشتن:
سوتاندنی وزەو کالۆری بە هەڵگرتنی کێشی قورس و هاڕینی گەنم وەک جۆرێک لە شکەنجە بەکار هاتوە تا وزەو هێزی زیندانی نەمێنێ.
ڕۆمانیەکان لە سەدەی یەکەمی میلادی ئامێرێکیان دروست کردوە بۆ سوتاندنی وزەو ماندو کردنی زیندانی وەک سزایەک. ئەو جۆرە سزایە لە هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بەکاردێت و تا ئێستاش لە میسر کە ئەو جۆرە سزایە کە لە زمانی عەرەبی دا پێی دەگوترێ( اشغال شاقە) کاری پێدەکرێت.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان جۆرەها داهێنانیان کردوە بۆ سزادانی نەیارانیان.
شکەنجەی جەستەیی بە تەجاوەز و دەرهێنانی چاو و بڕینەوەی دەست و پەنجە و نینۆک دەرهێنان و جۆرەها ئازاری دەرونی کە دڕندانەترین جۆری شکەنجەن و لەبەر چاو ترینیانن.
لە ڕۆژی هاوکاری وپشتیوانی لە شکەنجە کراوان و زیندانیان، ناڕازیانی دەسەڵات کە بەشێوەێکی مەدەنی داوای مافی خۆیان دەکرد ،دڕندانە کەوتنە بەرشاڵاوی گۆپاڵ بەدەستانی ڕژیم و بەشێکیان زیندان کران. لەم ڕۆژەدا کە بەڕۆژی پشتیوانی لە شکەنجە کراوان ناسراوە ،ڕژیم ئازار و شکەنجەی خەڵکی ئازادیخوازی دا و بەبێ لەبەرچاوو گرتنی یاسای ڕێکخراوی نەتەوەکان وەک ڕۆژانی دیکەی ساڵ ، ئێرانی هەر بەشکەنجەگا بۆ ئازادیخوازان هێشتەوە ودرێژەی بە کارە دڕندەییەکانی دا کە لەسەدەکانی نێوەڕاست سەبارەت بە مرۆڤ ئەنجام ئەدرا.