شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات ی کوردستان لە بەرهەمێکی ئەکادیمیدا

بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات ی کوردستان لە بەرهەمێکی ئەکادیمیدا

لەدوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر، بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێزان کاک رابەر سیوەیلی و مامۆستا ژیلوان هەڵەدنی لە دووتوێی کتێبێکدا ئامادەی کەڵک لێوە

 لەدوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر، بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێزان کاک رابەر سیوەیلی و مامۆستا ژیلوان هەڵەدنی لە دووتوێی کتێبێکدا ئامادەی کەڵک لێوەرگرتن کراوە 

ئەو لێکۆلێنەوە ئاکادیمیە کە لەسێ بەشی سەرەکی پێکهاتووەو هەر بەشێکیش دابەش بووە بەسەر چەند باسێکدا لەوانە : سەرەتاکانی دامەزراندنی خەبات و هۆکارەکانی دامەزراندنی و کەسایەتیە سەرەکیەکانی دامەزراندنی خەبات (مامۆستا شێخ جەلال و م.مەلاخدری عەباسی )،دواتر خوێندنەوەیەک بۆ پەیڕەو پڕۆگرامی خەبات ،بەشی دووەمیش باس لە بارودۆخی نێوخۆی سازمان دەکات، بەشی سێەمیش پەیوەندیە دەرەکی و نێوخۆییەکانی سازمانی خەبات دەخاتە ڕوو ،لە کۆتای باسەکەشدا چەندین وێنەو بەڵگە نامەی مێژووی تایبەت بەو مێژووە خراونەتە ڕوو ...

ئەوەی لێرەدا مەبەستی سەرەکی ئەم باسەیە، خستنەڕووی بەشێک ئەو مێژووەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وسازمانی خەباتی نەتەوایەتی وئیسلامی کوردستانە لەدوتوێی سەرچاوەو چاوپێکەوتن وبەڵگەنامەکانی ئەم ڕێکخراوەیە.

لەسەرەتای ئەو لێکۆلێنەوە دا هاتووە: 

سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستان یەکێک بوو لەو پارت و جەرەیانە سیاسیانەی کە لە ساڵی 1980 دروست بوو، دەتوانرێ هەم لەخانەی پارتێکی نەتەوەیی هەمیش لەخانەی پارتێکی ئیسلامی هەژماربکرێ ،چونکە هەروەک لە مێژووەکەیدا دەبینین ئەو کەسانەی کە پێک هێنەر و دروستکەری بوون پاشخانێکی فکری ئیسلامی سوننی مەزەبیان هەبوو ،هەروەتر کەسانێکی نەتەوەیی بوون و پاشخانێکی سیاسیان هەبوو،هەندێکیان پێشتر لەسەر سیاسەت و کوردایەتی زیندانی کرابوون .

دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات پێشتر لەچوارچێوەی دەفتەرەکەی (شێخ عیزەدینی حسێنی)دا ،لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕۆڵێکی دیاروکاریگەریان لەڕووداوەکاندا بینی بوو،نەخش و شوێن پەنجەیان بەڕووداوەکانەوە دیار بوو،هەرچەندە دەیانویست لەو چوارچێوەیەدا خۆیان ڕێک بخەن وببنە پارتێکی سیاسی ،بەڵام بەهۆی ئەوەی دەفتەر نەبووە حزب و شێخ عیزەدینیش ئەوەی ڕەتکردەوە کە دەفتەر هێزی چەکداری هەبێ ،ئەو مامۆستا ئاینیانەی چواردەوری خۆیان لەنێو سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێراندا ڕێکخست .


6 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات ی کوردستان لە بەرهەمێکی ئەکادیمیدا

بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات ی کوردستان لە بەرهەمێکی ئەکادیمیدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران