له‌شاری پاریس، پایته‌ختی فەڕانسە گردبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چوو، که له‌لایه‌ن شوڕای میللی مقاوه‌مه‌ته‌وه ئاماده‌کاری بۆ کرابوو که
به‌ڕێوه‌چونی گردبونه‌وه‌ی ساڵانی شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران له پاریس
خه‌باتمیدیا: له‌شاری پاریس، پایته‌ختی فەڕانسە گردبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چوو، که له‌لایه‌ن شوڕای میللی مقاوه‌مه‌ته‌وه ئاماده‌کاری بۆ کرابوو که سکرتێری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وتارێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد.
ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پوشپه‌ڕی ١٣٩٧ی هه‌تاوی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له ئێرانیانی ئازادیخواز و دژبه‌ری ڕژیمی ئێران و به به‌شداری ئه‌ندامانی کومیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات پێکهاتوو له کومیته‌ی ئافره‌تان و لاوانی سازمانی خه‌بات به‌شێوه‌یه‌کی دیار گردبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مریکا و ووڵاتانی ئوروپایی و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وتارێکی پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر دۆخی کورد و داوا ڕه‌واکانی و پێداگری له‌سه‌ر ڕوخانی ڕژیمی ئێران و دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران و سازمانی موجاهیدین کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که خه‌ڵکی کوردستان پێشوازی له هیچ دیکتاتۆرێک ناکات.
له‌به‌شێکی وتاره‌که‌یدا کاک بابه‌شێخ گوتی:
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات و خه‌ڵکی قاره‌مانی کوردستان. به درێژایی مێژوو خه‌ڵکی کوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ره‌کان به‌رده‌وام له خه‌بات دابوون. دژی ده‌سه‌ڵاتی شا و ڕژیمی ئاخوندی پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی خه‌بات بوون و تاگه‌یشتن به ئازادی درێژه به‌و خه‌باته ده‌ده‌ن.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، هاوپه‌یمانی شوڕای میللی مقاومه‌ت و سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێرانه. شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران به ته‌نیا ئه‌لته‌رناتیڤی دیموکراتیک و ڕێکخراوه، که هیچ لایه‌نێک ناتوانێ جێگره‌وه‌ی شۆڕا بێت.
کاک بابه‌شێخ له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که:
له هێندێک ده‌بیستین که پاشماوه‌کانی شا به‌ئه‌لته‌رناتیڤ ناو ده‌به‌ن، هیچ کات خه‌ڵکی کوردستان پێشوازی له هیچ دیکتاتۆرێک ناکات. له ڕاستی دا شاری بانه، زێدی مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هیچ کات پێشوازی له هیچ زاڵم و سته‌مگه‌رێک ناکا جوێ له ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران.
به‌ڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ووتی:
هیچ هێز و لایه‌نێک ناتوانێ به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران پێشوازی بکات له هیچ که‌سێک که دژی خه‌ڵکی ئێران زوڵم و زۆری کردوه. ئێمه وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان جارێکی دیکه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کەینەوە که شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران ته‌نیا جێگره‌وه‌ی دیموکراتیخواز له به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئێرانه. بێ‌شک به‌زوویی ئه‌وڕۆژه دێ که هه‌مومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئێرانی ئازاد.
هەروەها خانمی مریه‌می ڕه‌جەوی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی شۆڕا له ووتارێکی گرینگ دا وێڕای باسکردن له ڕووداوه‌کانی ئێران و ناوچه‌که و ده‌ستێوه‌ردانی ڕژیم له وڵاتانی ناوچه، ئاماژه‌ی به چه‌ندین خاڵی بنه‌ڕه‌تی و گرینگی په‌یوه‌ندیدار به ئێران و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و وڵاته خسته ڕوو. خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی له به‌شێکی قسه‌کانیدا له باره‌ی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌کان دژ به ڕژیم له ئێران ووتی: له ڕاپه‌ڕینی به‌فرانبار به‌م لاوه نوکی گرکانی گۆڕان و ڕووخان له ئێران ده‌رکه‌وتوه، وه ده‌که‌ڵی که‌شتی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیک که جێگه‌ی شێخ و شای تێدا نه‌بێ ده‌رکه‌وتوه. خه‌ڵکی ئێران به ڕاپه‌ڕینی کانونی شۆڕش که‌ره‌سته‌ی ڕوخانیان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و ڕاستیانه چۆن و له کوێ ده‌توانین ببینین؟ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به هه‌ڵاتنی خۆری مقاومه‌ت ،شانۆگه‌ری (چاره‌سه‌ر )له ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی دینی سوتا و به‌تاڵ بویه‌وه، خه‌ڵک و لاوانی شۆڕشگێڕ کۆتایی کاری هه‌ردوو باڵه‌که‌ی ڕژیمیان ڕاگه‌یاند. هه‌ر ئه‌و لاوانه‌ی که بێ ترس ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاری و هێرش و ڕێی خۆڕاگری به‌هه‌ر نرخێکیان گرته به‌ر.
دووهه‌مین نیشانه‌ی کاتی ڕووخانی ڕژیم ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێران شه‌ش مانگه ڕاپه‌ڕینی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامیان له ژێر زۆرترین فشار و سه‌رکوتکاریدا ڕه‌خساندوه.
سێهه‌مین نیشانه‌ی ڕووخانی حه‌تمی فاشیزمی دینی ئه‌وه‌یه که کێشه و قه‌یرانه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌تایبه‌ت گرانی وهه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری گه‌یشتۆته ئاستێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه. هه‌موو که‌س هه‌ست به کاتی ته‌قینه‌وه ده‌کات، به‌ڵام ئاخونده‌کان نه ڕێگه چاره‌یان هه‌یه و نه ده‌شتوانن کێشه‌کان چاره‌سه‌رکه‌ن.
چواره‌مین نیشانه‌ی ڕوخان ئه‌وه‌یه که له ئاستی نێونه‌ته‌وی دا ئاخونده‌کان، گرنگترین پشتیوانی خۆیان له سیاسه‌تی هه‌ڵکردن که له ئه‌مریکابوو له ده‌ستدا. سوپه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی پاراستنی ڕژیم داڕوخا. به کرده‌وه ڕێکه‌وتنی ناوکه‌یی (به‌رجام) یان له ده‌ستدا. مانگی ڕێبه‌ندان گه‌مارۆکان پێ به پێ به‌سه‌ریاندا ده‌بارێ، وه توانایی فیتنه‌یی وشه‌ڕه‌نگێزیان له ناوچه‌که داده‌مرکێ.
پێنجه‌م: پێنجه‌م و گرنگترین هێما بۆ ڕوخان ئه‌وه‌یه که ئاخونده‌کانیش لێی ده‌ترسێن، په‌یوه‌ندی نێوان توڕه‌یی هه‌ژاران و سته‌مدیده‌کانه له‌گه‌ڵ مقاوماتی سازماندراودا. ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم به‌وردو درشتیانه‌وه زۆرجار وتراوه، وه ئه‌وه دیان پێدادانی ئه‌وانه به نیشانه‌کانی کۆتایی ته‌مه‌نی ڕژیم.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا خانمی ڕه‌جه‌وی ئیشاره‌ی به به‌رنامه‌کانی شۆڕایی میللی مقاومه‌ت دا کرد و ووتی: ئێمه دیفاع له به‌رابه‌ری ژن و پیاو، مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی جلوبه‌رگ، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، خودموختاری نه‌ته‌وه‌کان، یه‌کسانی مافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تێکڕای تاکه‌کانی میلله‌تی ئێران له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیعدام، له ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئه‌حزاب، چاپه‌مه‌نی و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه، له ئازادی یه‌کێتی و ئه‌نجومه‌نه‌کان و شۆڕاو سه‌ندیکاکان ده‌که‌ین.
به‌رنامه‌ی ١٢ ماده‌یی شۆڕای میللی مقاومه‌ت بۆ خودموختاری کوردستانی ئێران که ٣٥ساڵ له‌وه‌وپێش په‌سه‌ندو ڕاگه‌یه‌ندراوه، هێشتاش یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نترین نموونه‌کانی جیهانه، وه له ئاکامدا ئێرانی ئازاد، ئێرانێکی خه‌یره ئه‌تۆمی، وه پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هاوکاریه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌بێ. ئه‌وه‌یه هێمایی جێگره‌وه‌یه‌کی دیموکراتیک له به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و هه‌رجۆره دیکتاتۆرێک.