ئامریکا خەریکی پێداچونەوە بە بابەتی خستنە ناو لیستی ترۆریستی سپای پاسدارانە بە مەبەستی فشار خستنە سەر رژیمی ئێران
ئامریکا خەریکی پێداچونەوە بە بابەتی خستنە ناو لیستی ترۆریستی سپای پاسدارانە بە مەبەستی فشار خستنە سەر رژیمی ئێران
سی ئێن ئێن: هێندێک لە پلەدارانی ئێستاو کۆنی وڵاتی ئامریکا کە شارەزاییان هەیە لەو جۆرە بابەتانەدا، بە سی ئێن ئێن یان گوتووە، کۆشکی سپی ئامانجیەتی کە سپای پاسداران وەک رێکخراوێکی ترۆریستی دەرەکی ناوزەد بکات.
ئەم خستنە ناو لیستی ترۆریستیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وەک بەشێک لە ستراتیژی هێرشبەرانەی کۆشکی سپیە بۆسەر رژیمی ئێران.
هۆکاری ئەم خستنە ناو لیستی ترۆریستیەش پێوەندیدارە بە شەری باکوری لوبنان لە ساڵی 1357، کە بەشێک لە دەست و پێوەندەکانی رژیم کە ئەزمونیان هەبووە لەو شەرەدا، لەلایەن خومەیینیەوە راسپێردراون کە تەشکیلاتێکی سەربازی دروست بکەن کە ئەویش لە کۆتاییدا ناونرا سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی.