ڕۆژی شهممه رێکەوتی 9ی پوشپهری 1397 بە بەشداری هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، رێورەسمێک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی و هەروەها سالوەگەری کۆچی
ڕۆژی شهممه رێکەوتی 9ی پوشپهری 1397 بە بەشداری هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، رێورەسمێک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی و هەروەها سالوەگەری کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز محەممەد دامەزرێنەری حیزبی شیوعی لە هۆلی پێشەوا بەرێوە چوو.
شاندێکی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرستی بەرێز کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندیی هەولێری سازمان، لەو رێوەرەسمەدا بەشدارییان کرد و بە گەرمی لە لایەن بەرپرسانی حیزبی شیوعی پێشوازییان لێکرا و هەروەها شاندی سازمان بەو بۆنانەوە پەیامی خۆیان رادەستی بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد.