رۆژی دووشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، (٠ ٢/٠ ٧/٢٠ ١٨) حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی
رۆژی دووشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، (٠ ٢/٠ ٧/٢٠ ١٨) حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوەچوو
پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە هەیئەتەکانی هەریەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبونەوە و چەندین پرسیان تاوتوێ کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە پاش پەسند کردنی دەستوری کار، یەکەم بڕگە لە دەستوری کاری کۆبوونەوە کە تایبەت بوو بە تێکۆشان و چالاکیی نێوان دوو کۆبوونەوەی ناوەند لەلایەن بەرپرسی دەورەیی ناوەند، عەتا ناسرسەقزی ئەندامی دەستەی کارگێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرا.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەسەندکردنی لۆگۆی پێشنیارکراوی ناوەند قسەی لەسەر کراو پاش چەندین تێبینی لایەنەکان، لۆگۆیەک وەک لۆگۆی فەرمیی ناوەندی هاوکاریی پەسەندکرا.
خاڵێکی دیکەی دەستوری کاری حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی، باسێک بوو لەسەر پێکهێنانی ناوەند یان وتەبێژ یان نوێنەرایەتییەک لەئاستی باڵا بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ناوەندەوە ئەرکدار بکرێتو لەئەگەری رەزامەندی لایەنەکان پلاتفۆرمێکی بۆ بنوسرێت و میکانیزمی کارەکەی دیاری بکرێت.
باسێکی دیکە قسە بوو لەسەر کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی هەر پێنج لایەن کە بەشداربووان پێیان باش بوو ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت و بڕیاردرا لەداهاتوویەکی نزیکدا کەسانی یەکەمی هەر پێنج لایەن کۆببنەوە.
باسەکانی حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی پاش چەندین کاتژمێر کۆتایی پێهات.