رۆژی دوشەممە رێکەوتی 12ی پوشپەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە جاددەی نێوان دیواندەرە_سەقز، ماشینی کاسبکارێکی کورد بەناوی یوسف کیانفەر ئەدەنە بەر دەستڕێژی گولل
رۆژی دوشەممە رێکەوتی 12ی پوشپەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە جاددەی نێوان دیواندەرە_سەقز، ماشینی کاسبکارێکی کورد بەناوی یوسف کیانفەر ئەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کاسبکارەکە بە سەختی بریندار دەبێ
بەپێی راپۆرتی کوردپا: ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز دەکرێت و پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە رایدەگەیەنن کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دەبێ بۆ ناوەندی دەرمانی شاری سنە بگوازرێتەوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە نیزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە. ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە نێوان جاددەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لەلایەن هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەژێر ناوی "هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ" تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە کاسبکارانی کورد تەنیا بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی بنەماڵەکانیان روویان لەو پیشە پڕ مەترسییە کردووە.