بە پێی راپۆرتی پولنیوز گەمارۆکان خەریکە دەگەرێنەوە و ئەو جۆرەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی لێوە دەکات، پرۆژەی تەحریمی ئێران لە 13ی خەزەڵوەری 1397 تەواو دەبێ و ئا
بە پێی راپۆرتی پولنیوز گەمارۆکان خەریکە دەگەرێنەوە و ئەو جۆرەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی لێوە دەکات، پرۆژەی تەحریمی ئێران لە 13ی خەزەڵوەری 1397 تەواو دەبێ و ئامانجەکەش روونە و گەیاندنی رێژەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ ژمارەی سفرە. بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە گەمارۆکان نییە بەڵکو ئەوەی جێگەی داخە و سەدان بار کارەساتبارتر لە تەحریمەکان ئەو گەندەڵییەیە کە بە هۆی گەمارۆکانەوە دروست دەبێ و بۆ ماوەی سالێانی ساڵ ریشە دادەکوتێ. گەندەڵی ئابووری و ئیداری ئێران هەر چەند پێشوونەێکی دورودرێژی هەیە بەڵام بەهێز کردن و نەهادینەکردنی لە ناو کۆمەڵگا دیاردەێکی کارەساتبار دروست دەکات کە لە دەورانی ئەحمەدی نەژاد و ئەو سەردەمەی تەحریمەکان بە لەتە کاغەز لە قەلەم دەدران بیندرا.
کاسبکارانی تەحریم، ئەو ناوەیە کە لەوسەردەمە دروست بوو و بە بیانووی بازدان بەسەر تەحریمەکان خۆ لە هەر جۆرە شەفافیەتێک دەبوێرن و پێوەندییە ئابوورییەکان دەچێتە ناو خانەێکی نایاسایی و بێ نەزمیەکی بەرین دروست دەبێ.