رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 13ی پوشپەر، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە بەهۆی وێستانی دڵی لەکاتی کۆڵبەری دا گیانی دا. بەپێی راپۆرتی کوردپا، ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 13ی پوشپەر، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە بەهۆی وێستانی دڵی لەکاتی کۆڵبەری دا گیانی دا. بەپێی راپۆرتی کوردپا، ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی "مەنسوور سوهرابی" تەمەن ٥٠ ساڵە و خەڵکی شاری نۆدشەی سەر بە شاری پاوەیە. جێی باسە ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی قورسی کۆڵەکەی لە شوێنێک بە ناوی "هامنەهۆ" تووشی ئەو ڕووداوە بووە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری نۆدشە و لەوێش تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە. ئەو کۆڵبەر کوردە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.