حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران چەند رۆژ پێش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت هەناردە بکات، ئەوە ئەوانی دیکەش نابێت ئەو کارە بکەن. ئەو بابەتە
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران چەند رۆژ پێش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت هەناردە بکات، ئەوە ئەوانی دیکەش نابێت ئەو کارە بکەن. ئەو بابەتەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو لە میدیا و کۆرە سیاسیەکانی جیهاندا وەک هەرەشەی رژیم بۆ داخستنی باریکەی هورمز بە مەبەستی رێگری کردن لە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتانی عەرەبی لێکدانەوەی بۆ کراوە و راستەوخۆ کاردانەوەی سوپای ئامریکای بەدوادا هات.
لە بەردەوامی کاردانەوەکان، جێگری وەزیری دەرەوەی چین، داوای لە رژیم کردووە کە بابەتی ئازادی ئالوگۆر کردنی وزە لە کەنداوی فارس گرەنتی بکات، هەروەها داوای لە تاران کردووە کە بە هاوکاری دراوسێ عەرەبەکان هێمنی ناوچەکە گەرەنتی بکەن.
دەوترێت کە وڵاتی چین کریاری سەرەکی نەوتی وڵاتانی عەرەبیە لە خاوەرمیانەدا و لە داخرانی شا رێگای باریکەی هورمز بەتوندی نیگەرانە.
هەواڵدەری رۆیتەرز، لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی فەرانسە داوای لە رژیم کردووە کە رەوتی هەرەشە بۆ چونەدەرەوەی لە بەرجام راگرێ و گوتی: بەدووری دەزانم کە وڵاتانی ئوروپایی تا پێش مانگی نوامبر_ رەزبەر و خەزەڵوەر ، بتوانن بگەن بە کۆکردنەوەی هاندەری ئابووری بۆ تاران بۆ مانەوە لە رێکەوتنی ناوکەیی.
رۆحانی شەوی رابردوو لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا و سەرۆک کۆماری فەرانسەی گوتووە: بەستەی پێشنیاری سێ وڵاتی ئوروپایی نائومێد کەرە