بەپێ راپۆرتی رۆیتەرز کە لە رۆژی هەینی ۱٥ی پووشپەر بڵاو کراوە ،کورەی باشوور کە سێهەمین کڕیاری گەورەی ئاسیایی نەوتی ئێرانە، لەم مانگی زایینیەرا کرینی نەوتی راگرت
بەپێ راپۆرتی رۆیتەرز کە لە رۆژی هەینی ۱٥ی پووشپەر بڵاو کراوە ،کورەی باشوور کە سێهەمین کڕیاری گەورەی ئاسیایی نەوتی ئێرانە، لەم مانگی زایینیەرا کرینی نەوتی راگرت. هەروەها کورەی باشوور یەکەمین وڵاتێکە کە بڕیاری دەوڵەتی دۆناڵد ترامپی لەسەر نەکڕینی نەوت لە ئێران، جێبەجی دەکات.
یەکێک لە پلەبەرزەکانی وزارەتی دەرەوەی ئامریکا رۆژی سێشەممە پێنجی پوشپەڕ ووتی :وڵاتانی کڕیاری نەوت لە ئێران لەسەرەتای نوامبر (۱۳خەزەڵوەر)بە دەسپێکردنەوەی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە تاران دەبێت کرینی نەوت راگیرابێ .
کورەی باشوور پاش چین و هیند گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە .
بە گشتی ناردنی نەوتی ئێران بۆ چین و هیند و کورەی باشوور و ژاپون لە پێنج مانگی سەرەتایی ساڵی زایینی رۆژانە نزیک بە ۱۰·میلیون بۆشکە لە رۆژدایە .
کورەی باشوور لە ساڵی ۲۰۱۲یەک مانگ دوای گەمارۆی نەوتی ئامریکا دژ بە ئێران ، دەستی هەڵگرت لە کڕینی نەوتی ئێران ،دوای گرتنی معافیت لەلایەن ئامریکا دیسان دەستی پێکرد بە کڕینی نەوت لەئێران.
به پێی راپۆرتی رۆیتەرز کورەی باشوور بە کڕینی نەوت لە ئافریقا و ئامریکا روی هێناوە.
پێشتر هەواڵنێری بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا باسی ئەوەی کردوە پالاوگەی هیندی بۆ جێگرەوەی نەوتی ئێران ،رویان هێناوەتە نەوتی عێراق و عەرەبستان و نەوتی برنتی دەریای باکوور .