دوابەدوای وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکان لەلایەن دەوڵەتەکەی دۆناڵد ترامپەوە، وڵاتانی ئورووپای و ئامریکایی دەستیان کردووە بە بردنەدەرەوەی شیرکەتەکانیان لە ئێراندا
دوابەدوای وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکان لەلایەن دەوڵەتەکەی دۆناڵد ترامپەوە، وڵاتانی ئورووپای و ئامریکایی دەستیان کردووە بە بردنەدەرەوەی شیرکەتەکانیان لە ئێراندا
شیرکەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی فەرەنسەوی ( CGM_ CMA) پێوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئێراندا دوا بە دوای بریارەکەی ترامپ و ئابلۆقە خستنە سەر ئەو وڵاتانەی کە پێوەندیان لەگەڵ رژیمدا هەیە، راگرتووە.
ئەم شیرکەتە گەورەیە رۆژێک لەدوای کۆبونەوەی ناسراو بە رزگارکردنی بەرجام لە ویەن ئەو بریارەی داوە.
پێشتریش هەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاندبوو کە هەریەکە لە شیرکەتەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی ( مائریسک لاین) و ( ئێم ئێس سی) خەریکی کۆتایی پێهێنانی چالاکیەکانیانن لە ئێراندا.
لەلایەکی ترەوە شیرکەتی، هاپاگ لیۆلدی هامبۆرگ، کە پێنجەمین شیرکەتی دروستکردنی کانتینێرە لە جیهاندا و هەروەها سێیەم وڵاتی کانتینێر سازە کە لە ئێراندا چۆتە دەرێ.
شیرکەتی هاپاک لیۆلد، کە هاوکات شیرکەتی هەڵگرتن و گواستنەوەشە، رایگەیاندووە کە یەکێک لە بەشەکانی گواستنەوەی خراوەتە بەر تەحریم و بەشەکەی دیکەش لەحاڵی پێداچونەوەدایە بۆ راگرتنی چالاکیەکانی لە ئێراندا.