سیامه‌ند
یادکردنه‌وه و به‌رزراگرتنی فیداکاری و گیان به‌خت کردنی شه‌هیدان ئه‌رکێکی پیرۆزه و وه‌فایه بۆ رۆحی شه‌هیدان.
قسه‌ی تێدانیه، شه‌هیدان، سه‌رچاوه
سیامه‌ند
یادکردنه‌وه و به‌رزراگرتنی فیداکاری و گیان به‌خت کردنی شه‌هیدان ئه‌رکێکی پیرۆزه و وه‌فایه بۆ رۆحی شه‌هیدان.
قسه‌ی تێدانیه، شه‌هیدان، سه‌رچاوه‌ی که‌رامه‌ت و بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌به باوه‌رو راسته‌قینه‌کان که بێجگه له‌خزمه‌ت به نیشتمان و دانیشتوانی مه‌به‌ست و ئامانجێکیان نییه، گه‌وره‌ترین شانازین، بۆیه ئه‌رکی هه‌موو کوردێکه به‌چاوی رێز وته‌قدیر لێیان بروانێ و گرینگ‌یان پێ بدا.
ئه‌گه‌ر خوێنی شه‌هیدان و بوێری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان نه‌بوایه، ئاسه‌وارێک له کوردستان و گه‌ڵی کورد نه‌ده‌ماوه. دژمن بێجگه له ناوی پێشمه‌رگه و فیداکاری و خوێنی شه‌هیدانی سوور خه‌لات...
له چی ده‌سڵه‌مێته‌وه. چ ده‌رویێکیان هه‌یه ئه‌وانه‌ی بایه‌خی شه‌هیدان و رێبازیان نازانن، مایه پووچن ورسوابن ئه‌وانه‌ی فیداکاری پێشمه‌رگه و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان به‌هێند وه‌رناگرن .
شه‌هیدان چوله چرای رێگه‌ی ئازادی و خه‌باتی راسته قینه‌ی رزگارین. شه‌هیدان ئه‌ستێره پرشنگداره‌کانی ئاسمانی کورده‌واری و خه‌باتی حه‌ق خوازانه له به‌رانبه‌ر رژیمی ملهۆر و سه‌ره‌رۆی ویلایه‌تی فه‌قیهن.
با هه‌موومان به به‌رده‌وامی یادی شه‌هیدان و رێبازی پێروزیان بکه‌ینه‌وه. که به‌و یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدان وه‌فاداری مان به خوێن و رێبازیان نیشان بده‌ین. بێگومان شه‌هیدانی سوورخه‌لاتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که تا دوایین ساته‌کانی ژیانیان بێجگه له فیداکاری، و پاکی و سه‌داقه‌ت له به‌رانبه‌ر هاونیشتمانان و به‌گژ داهاتنه‌وه‌ی دژمنانی ئازادی و پاسدارانی به‌کرێگیراو، گرینگ‌یان به هیچ خۆشیه‌ک نه‌ده‌داو چاویان له هه‌مووحه‌زێکی ژیان پۆشیبوو. ئاشکرایه یادی زۆربه‌ی شه‌هیدانی سه‌رفرازی سازمانی خه‌بات هه‌رکام به‌جودا و دانه دانه‌کردونه‌وه، که یادی ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانی هه‌ر مانگێک به‌کورتی ده‌که‌ینه‌وه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی وه‌فایه بۆ شه‌هیدان، که له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هاوری و رفیق بووین و مانگه‌کان و ساڵانمان پێکه‌وه به‌سه‌ر برد.
یادی شه‌هیدانی مانگی پووشپه‌ر، دڵسۆزان ویارانی به‌وفا و گیان بووردو، قاره‌مانانی که‌م وێنه شه‌هیدکاک ئه‌بوبکر چه‌کوشه‌یی، فه‌رمانده‌ی لێهاوو، دڵسۆزی گه‌ڵ و سازمانی خه‌بات، له هه‌مووکاته حه‌سته‌مه‌کان لێبراوانه دیفاعی له نیشتمان و گه‌ڵ و رێبازی پیرۆزی سازمان ده‌کرد. شه‌هید ئه‌بوبکر چه‌کوشه‌یی له خانه‌واده‌یێکی هه‌ژار له دێی چه‌کوشه‌ی شاری سه‌قز چاوی به‌دنیا هه‌ڵهینا. له رۆژانی سه‌ره‌تای مقاوه‌مه‌تی چه‌کدارانه و شۆرشگێرانه‌ی گه‌ڵی کورد پێوه‌ندی به‌رێزه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه کرد‌و تا کاتی شه‌هید بوونی دڵسۆزانه خزمه‌تی کرد‌و گیانی پیرۆز و به‌رزی فیدای ئامانجه‌کانی گه‌ڵی کورد و سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران کرد. شه‌هیدکاک عبدولله نستانی، پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر و زمان شیرین وقسه خۆش، له خانه‌واده‌یێکی نیشتمان په‌روه‌ر له دێ نستانی سه‌ر به‌شاری ره‌به‌ت چاوی به دنیا هه‌ڵهێنا، شه‌هید عبدولا، تێکۆشه‌رو قاره‌مان و به‌باوه‌ر بوو، به داخه‌وه له جه‌نگێکی نابه‌رانبه‌ر که له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات وهێزه به‌کرێگیراوه‌کانی رژیمی ئاخوندی روویدا کاک عبدولا له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌بوبکر چه‌کوشه‌یی پێکه‌وه شه‌هیدکران، کاک ره‌سول فروغی، ناسراو به هێرش، کادری دڵسۆز و به باوه‌ر کاک هێرش له خانه‌واده‌یێکی به‌رێز و ئایینی له شاری بانه‌دا چاوی به کوردستانی سته‌ملێکراو هه‌ڵهێنا. ئه‌گه‌رچی کاک هێرش ماوه‌ی دووساڵ له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی سازماندا چالاکی ئاشکرای کرد، به‌لام پێشتریش له‌گه‌ڵ سازمان و باوه‌رکه‌ی ئاشنابوو، له‌خزمه‌ت به کوردستان و سازمانی خه‌بات درێغی نه‌کرد. به‌داخه‌وه له کاتی ئه‌نجامدانی کاری ته‌شکیلاتی له ناوچه‌ی سه‌قز به هۆی ده‌چوونی فیشه‌کی یه‌کێک له هاورێ یانی پێکراو به هۆی کاریگه‌ری برینه‌که‌ی شه‌هید بوو.
شه‌هید کاک عابیدی فه‌یزیان، پێشمه‌رگه‌ی رووخۆش دڵسۆز و به‌باوه‌ر،کاک عابید له خانه‌واده‌یێکی هه‌ژار له شاری بانه چاوی به‌دنیای پڕ له ئازار‌و نابه‌رابه‌ر هه‌ڵهێنا، عابید که‌سێکی له سه‌رخۆبوو، له‌گه‌ڵ هاوری پێشمه‌رگه‌کانی زمان شیرین و قسه خۆش بوو کاک عابید لاوێکی چالاک بوو، له جه‌نگێکی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی سازمان و هێزه به‌کرێگیراوه‌کان وگرتنی،به‌کاو سیچان، که زیاتر له ٥٠ پاسدار‌و به‌کرێگیراو تیدا کوژران و به‌دیل گیران به‌داخه‌ه کاک عابید فه‌یزیان شه‌هید بوو.
شه‌هید جه‌لال سلیمانی، لاوی خوێن گه‌رم و نیشتمان په‌روه‌ر له بنه‌ماڵه‌یێکی هه‌ژار له دێ میراوای سه‌روو، سه‌ربه شاری بانه چاوی به دنیای پڕ له مه‌ینه‌تی و سته‌م هه‌ڵهێنا، له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا دڵسۆزانه ئه‌رک و کاره‌کانی سازمانی راده‌په‌راند.
شه‌هید جه‌لال فاتمی، خه‌ڵکی شاری بانه لاوێکی نیشتمان په‌روه‌ر بوو، خانه‌واده‌ی کاک جه‌لال خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌رن، له‌کاتی شه‌هید کرانی کاک جه‌لال، باوکی له به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌ساره‌گه‌وره‌یه خۆراگر بوو، کاک جه‌لال فاتمی و کاک جه‌لال سوله‌یمانی له شه‌وێکی ئه‌نگوسته چاودا له مزگه‌وتی دێ زه‌ربه‌نێ، که‌وتنه به‌رگولله‌ی به‌کرێگیراوانی رژیمی ده‌سه‌لاتدار و پێکه‌وه شه‌هید بوون و دوایی له گۆرستانی دێ زه‌ربه‌نێ به‌خاکی نیشتمان سپێردران. شه‌هید مام محمودی فه‌ره‌ج زاده، که‌سێکه به‌هه‌ست و به‌رێز بوو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زۆر بوو به‌لام له پێشمه‌رگه لاوه‌کان هه‌ڵنه‌ده‌برا، مام محمود به‌هۆی ئه‌رکی قورسی پێشمه‌رگه‌یی تووشی نه‌خۆشی بوو، له‌به‌ر نه‌بوونی بیمارستان و شوێنی راگه‌یشتن به‌نه‌خۆش له ناوچه ئازادکراوه‌کان نه‌بوو، مام محمود به نهێنی به‌رێ کرایه بیمارستانی ته‌ورێز، به‌لام به‌داخه‌وه به‌هۆی کاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی و دره‌نگ پێ راگه‌یشتنی به‌شه‌هاده‌ت گه‌یشت,
هه‌زاران سلاو له شه‌هیدانی مانگی پووشپه‌ر شه‌هیدان ئه‌بوبکر چه‌کوشه‌یی، عبدوله نستانی، عابید فه‌یزیان، جه‌لال فاتمی، جه‌لال سوله‌یمانی، هێرش فروغی، محمود فه‌رج زاده و تێکرای شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی رێگه‌ی ئازادی، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی سوور خه‌لاتی سازمانی خه‌بات.