پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

١٨ی پووشپەڕی ١٣٧٨، رووداوێکی گرینگی خوێندکاریی

١٨ی پووشپەڕی ١٣٧٨، رووداوێکی گرینگی خوێندکاریی

 لەرێکەوتی ١٨ی پووشپەری ١٣٧٨ لەجەریانی داخستنی رۆژنامەی سەلام کە موسەوی خۆئینی ها بەرێوەی دەبرد خوێندکارانی شوێنە خەوی زانستگای تاران نارەزایەتی و تەزاهوراتێکی بەرینیان وەرێخست. ئەو رۆژنامەیە لە رێکەوتی ١٥ی پووشپەری ١٣٧٨ نامەیێکی نەهێنی دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی بلاوکردبۆوە کە تیایدا سەعیدی ئیمامی یەکێک لە جێگرەکانی وەزارەتی ئیتلاعات داوای لە دۆڕی نەجەف ئابادی وەزیری ئەو کاتی ئیتلاعات کردبوو کە فشارەکان بۆسەر چاپەمەنی و رۆژنامەکان زیاد بکەن و دەنگە نەیارەکان کپ بکەن و لەوبابەتە دا گەلاڵەدارێژەری ئەو بەرنامەیە سەعیدی ئیمامی ناسێندرابوو. لەدوای ئاشکرابوونی ئەو پیلانەی ئیتلاعات بوو کە خوێندکارانی شوێنەخەوی زانستگای تاران لەکردەوەێکی بوێرانەدا رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی نارەزایەتیان هەڵبڕی. خۆپیشاندانی خوێندکاران تا پێنج رۆژی خایاند و لەوماوەیەدا ئەزموونێکی بە نرخیان لە خەبات و بەربەرەکانێ لەبەرانبەر هێزی دیکتاتۆری ئاخوندی وەدەست خست. خاڵی بەرچاوی ئەو خۆپیشاندانانەی خوێندکاران لەوە دا بوو کە لەماوەێکی کەم دا بە تەواوی لە چوارچێوەی توێژ و چینی خوێندکار هاتەدەر و پەل و پۆی هاویشتە ناو جەماوەری تینووی ئازادی و هاوسۆزی و هاوکارییەکی بێ وێنەی خوێندکاران و جەماوەری دروست کرد و خوێندکاران بوون بە نوێنەری ویست و داواکارییەکانی باقی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. لەدرێژەی نارەزایەتیەکان لەکردەوەێکی بێ بەزییانە و لەژیرفەرمانی خودی خامنەیی، جل و بەرگ شەخسیەکان، هەڵیانکووتایە سەر شوێنە خەوی خوێندکاران و بەربوونە گیانیان و کەل و پەلەکانیان تێک شکاندن. لەو رووداوەدا خوێندکارێک بە ناوی عیزەتی ئیبراهیم نەژاد بە تەقەی هێزەکانی رژیم دەکوژرێ و ژمارەێکی زۆریش بریندار دەبن و خوێندکارێکی بەشی پزشکیش بەهۆی زەربەی باتومی هێزەکانی رژیم چاوەکانی کوێر دەبن و هەروەها دەیان خوێندکار گیران کە هەنووکەش هێندێکیان لەزیندان دان. لەپاش ٢ ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا دەزگای ئاخوندی لە دادگایێکی فەرمایشی دا بکەرانی سەرەکی ئەو رووداوەی لەتاوان بەری کرد و تەنیا سەربازێکی سادەی بەتاوانی دزینی ماشینی ریش تاشین سزا دا و بەردێکی گەورە خرایە سەر پەروەندەی ئەو جینایەتە. لەپاش ٧ ساڵ بەسەر ئەو رووداوە ئەکبەر محەممەدی لەخوێندکارە گیراوەکانی ١٨ی پووشپەر لەرووداوێکی نادیار و گوماناویی لەحەمامی زیندان دا کۆچی دوایی کرد.

   دەسەلاتدارانی دژ بەخەڵکی ئاخوندی بۆجارێکی دیکە لەراست کێشەکانی کۆمەڵگا و لەبەرانبەر ویست و داوای رەوای چینێکی هەرە گرینگی کۆمەڵگا لە ئامرازی سەرکووت و تۆقاندن و کوشتن کەڵکیان وەرگرت و سەلماندیانەوە کە ئەو شێوە تەعامول و هەلس و کەوتە نەگۆرە و هیچ پەردە و دیوارێک لەژێرناوی ئیسلاحات و چاکسازی ناتوانێ بیری دواکەوتوویان بگۆرێ. هەروەها پووچ بوونی رەوتی ئیسلاحاتی دەوڵەتیشان بەیەکجاری و بە دەستی خۆیان و سەرکردەکانی ئەو رەوتە سەلماند. خاتەمی سەرۆک کۆماری ئەو کات و رێبەری بەناو ئیسلاحاتی رژیم لەکاتی روودانی ئەو کردەوەیە هیچ دژکردەوە و هەڵوێستێکی لەخۆی نیشان نەدا و نەک بە عەمەلی دەریخست بەڵکو ئەویش بە هەڕەشە لەخوێندکاران کە ئەگەر دەست لەنارەزایەتی هەڵنەگرن، دەستووری سەرکووتی بێ بەزەییانە دەدا، ناوبراویش لەجینایەت و کردەوەی سەرکووتگەرانەی خوێندکاران هاوبەش و هاوڕا بوو.


6 ساڵ و 4 مانگ و 12 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٨ی پووشپەڕی ١٣٧٨، رووداوێکی گرینگی خوێندکاریی

١٨ی پووشپەڕی ١٣٧٨، رووداوێکی گرینگی خوێندکاریی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران