خوسوتاندنی دوو ژن لەشارەکانی مەریوان و شنۆ
لەشارەکانی مەریوان و شنۆ دوو ژن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە ئاگرییان لەجەستەی خۆیان بەرداوە و کۆتایی بە ژیانیان هاتووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر ژنێکی خەڵکی شاری مەریوان خۆی سووتاندووە و بە هۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی کۆتایی بە ژیانی هاتووە. ئەو ژنە ناوی فاتمە و کچی ئەحمەد و دانیشتووی گەڕەکی "مووسک ٢" بووە. دەگوترێت کە ئەو ژنە دەستگیراندار بووە و بە هۆی دەسکورتی و هەژارییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی. لەلایەکی دیکەوە ژنێکی دیکەی کوردی خەڵکی ئاوایی کانی سپی شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.ئەو ژنە تەمەنی ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی کانی سپی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بووە. دەوترێت کە ئەو ژنە کوردە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و دوای چەند رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.
ناروونی چارەنووسی چوار مامۆستای ئایینی دوای 17 رۆژ دەستبەسەری
پاش تێپەربوونی١٧رۆژ لەدەستبەسەر کردنی چوار مامۆستای ئاینیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاش تێپەڕینی چەند رۆژ لەجێژنی رەمەزان، چوار مامۆستای ئاینیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان کە یەکێکیان پێشنوێژی گوندی " تیشمە" بووە، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەرسەر کراون. دەوترێت هێزە ئەمنیەتییەکان بە تۆمەتی راگەیاندنی پێشوەختەی جێژنی رەمەزان، ئەو چوار مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و نزیکانی ئەو چوار مامۆستا کوردە بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شارەکانی بوکان، مەهاباد، میاندواو و ورمێ، هەتا ئێستا لە شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە. هەتا کاتی بڵاکردنەوەی ئەو هەواڵە شوناسی ئەو چوار مامۆستا کوردە روون نەبووەتەوە.
زه‌ڕگڵی بنکه‌ی په‌که‌که نییه‌و شوێنی ژیانی خه‌ڵکی مەدەنییه
هەیئەتی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که بۆ تاوتوێ کردنی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی کوژرانی خه‌ڵکی مەدەنی به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیاوە بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی گوندی "زه‌ڕگڵی"یان کردبوو له یه‌که‌مین ڕاپۆرتی خۆیاندا ڕایانگه‌یاند: زه‌ڕگڵی بنکه‌ی په‌که‌که نییه و شوێنی ژیانی خه‌ڵکی مەدەنییە و سوپای تورکیا ده‌ستی داوه‌ته کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل له‌و ناوچه‌یه‌دا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەیئەتی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پێکهاتووه له عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری شاری شانلی ئۆرفا له په‌رله‌مانی تورکیا، قادر ییڵدیریم نوێنه‌ری شاری سێرت و هودا کایا نوێنه‌ری شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کردبوو. عوسمان بایده‌میر به نوێنه‌رایه‌تی له وه‌فدی HDP و له یه‌که‌مین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کرد: کوشتوبڕێک که لێره‌دا ئه‌نجام دراوه دایکانی خه‌مبار کردووه. وه‌کوو نوێنه‌رێکی کوردستانی تورکیا سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م له سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ماڵانه که ڕۆڵه‌کانیان له ده‌ست داوه.
نامەی زانیار مۆرادی دوای شەش ساڵ لە زیندان
زانیار مۆرادی زیندانی سیاسی کوردی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی رەجایی شار، لە سەرەتای حەوتەمین ساڵی زیندانیکردنی نامەێکی روو لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و رای گشتی نووسیوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زانیار و لۆقمان مۆرادی لە کاتێکدا بە تۆمەتی کوشتنی کۆری ئیمام جۆمعەی مەریوان بە ئێعدام مەحوکم کراون، کە ئەم تۆمەتە چەندین جار لە لایەن ئەم دوو گیراوە کوردەوە رەد کراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، زانیار لە نامەکەیدا نووسیویە، لە بیرمە کە لە رۆژە سەرەتاییەکان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە خەبەرێک لە پەتی سێدارە نەبوو تەنیا ئێش و ئازاری شکەنجە بوو کە چیتر نەمدەتوانی تەحەمۆڵی بکەم. ئاواتم ئەوە بوو کە هەرچی زووتر لەو بارودۆخە رزگارم بێت، ئێستاکە شەش ساڵ تێپەریوە. ئێستا یەک ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێپەریوە کە لە دادگا قازی وتی کە بە هۆی تەواوو نەبوونی پەروەندەوە ناتوانم حوکم بدەم، سالێکە ئێمە چاوەروانی ئەوەین کە راستییەکان روون ببنەوە. بە راستی نازانم وڵامی ئەم هەموو زۆڵم و زۆرە چ کەسێک دەیداتەوە و چ کەسێک دەردی دایکانی زامدار دەرمان دەکات. زانیار لە کۆتایی نامەکەیدا نووسیویە کە هیوادارم کە بە زوویی دادگاێکی عادڵانە بەرێوە بچێت و ئێمە لەم بارودۆخە نالەبارە رزگارمان بێت.
خراپی باری تەندرۆستی محمەد سدیق کەبوودوەند لە زیندان
لە دوای دابەزینی زۆری زەختی محمد سدیق کەبوودوەند باری تەندرۆستی لە زیندان بەرەو خراپی رۆیشتووە
. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 14ی گەلاوێژی 1394، لە دوای دابەزینی زەختی کەبودوەند کەوتە حاڵەتی نیوە بێهۆشییەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پەریناز باغەبانی حەسەنی هاوسەری کەبودوەند رایگەیاندووە کە، هاوسەرەکەی سەرەرای کێشەی جەستەیی لە پێراگەیشتنی پزشکی بێبەشە و تەنیا پێراگەیشتنێکە پێی دەکرێت حەبی ئارامبەخشە کە لە دەرمانگای زیندانەوە پێی دەدەن و ناوبراو‌و دەتوانێت دەردەکانی تەحەمۆڵ بکات. جێگەی باسە کە ئەم چالاکەی زافی مرۆڤە لە ماوەی 9 ساڵی رابردوو تەنیا یەک جار و ئەویش دوای مانگرتنی بۆ ماوەێکی درێژ توانی بۆ ماوەێکی کۆرت بێتە دەرەوە لە زیندان.
هەرەشەی ولایەتی: هەموو شارەکانی ئیسرائیل وێران دەکەین
عەلی ئەکبەر ولایەتی، راوێژکاری خامنەیی رایگەیاند، ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران بێ دەسەڵاتە و ئەگەر ئیسرائیل بچوکترین هەڵە بەرامبەر ئێران ئەنجامبدات، هەموو شارەکانی وێران دەکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ولایەتی وتی کە نزیکترین نەتەوەکان بە ئێرانییەکان عەرەبن و ئێستا تەنانەت ئێرانییەکیش لە یەمەن نییە و، رایگەیاند "لە بواری کەرەستەی بەرگری، ئێران مۆڵەت لە کەس وەرناگرێت". پاش رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ویەن، بەرپرسانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی و فەرماندەی گشتی سوپای ئێران، هەریەک لە قسەکانیان وێرای هەرەشە لە وڵاتانی‌تر و بە تایبەت ئیسرائیل وتاوویانە کە وڵاتەکەیان ئامادەی بەرگری سەربازییە لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا. ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەو رێککەوتنەی بە رێککەوتنێکی خراپ لەقەڵەمدابوو.
لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە ساڵی 2015 رۆژانە سێ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رێژەی لەسێدارەدان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2015 دا 694 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە ئەمەش ئەوە پیشان دەدات رۆژانە 3 کەس لەسێدارەدراون. رێکخراوەکە رایگەیاندووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم پرسە، چاوەڕواندەکرێت ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار کەس تێپەڕێنێت و بەمەش ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت. رژێمی ئاخوندی ئێران، کە لەپاش چین زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی هەیە بەپێی رێکخراوە لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵی رابردوو 743 کەسی لەسێدارەدراوە.
له سعودیه‌وه، هێرشی وشکانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن ده‌ستیپێکرد
سه‌رچاوه سه‌ربازیی و خێڵه‌کییه‌کان، ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازیانه کرده‌وه که له سنوره‌کانی نێوان یه‌مه‌ن و سعودیه هاتنه‌به‌ر و به‌و وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش، هێرشی وشکانی سعودیه به پاڵپشتی سه‌دان تانک و هێزێکی زۆری یه‌مه‌نی بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی حوسییه‌کان و هێزه‌کانی سه‌ر به عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆکی پێشوو، سنوره‌کانیان به‌زاندووه و به‌ره‌و نێو خاکی یه‌مه‌ن به‌ڕێکه‌وتوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی یه‌مه‌نی رایگه‌یاند: "زیاتر له 100 زریپۆش و تانک و هێزێکی سه‌ربازی زۆر، له خاڵی سنوری وه‌دیعه له پارێزگای شروده‌ی سعودیه، به‌ره‌و نێو خاکی یه‌مه‌ن په‌ڕینه‌وه". وتیشی: "ئه‌و هێزانه به‌ره‌و مه‌ئره‌ب و شبوه له باشووره‌وه، بۆ پاڵپشتی هێزه‌کانی مقاوه‌مه که دژ به حوسییه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڕێکه‌وتوون".