پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵەبجە، رەمزی هەرمانی نەتەوەی کورد!

هەڵەبجە، رەمزی هەرمانی نەتەوەی کورد!
سازمانی خەبات

 عەلی بەهرامی

بیست و هەشت ساڵ لەوەپێش و لە رێکەوتی 16ی مارسی 1988، هێزەکانی رژێمی بەعس پەلاماری شاری هەڵەبجە لە کوردستانی عێراقیان داو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بەبەرچاوی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان بوونە قوربانی.

ئەگەر چیی نەتەوەی کورد ئەوە یەکەم جینایەت نیە دەرحەقی دەکرێ، بەڵام کارەساتی هەڵەبجە برینێکی زۆر بە ئازاربوو کە تا ئێستاش برینەکەی سارێژ نەبووەو بەو زوانەش سارێژ بوونی حەستەمە.

لە رۆژی روودانی ئەو کارەساتە تا ئێستا زۆر بە کەمی هەموو راستی رووداو کارەساتی هەڵەبجە بۆ خەڵک روون کراوەتەوەو هەر کە باسی هەڵەبجە دێتە پێش هەموو لایەک تەنها پەنجە بۆ حکومەتی بەعس رادەکێشین، لەگەڵ ئەوەی قسە لە درندەیی ئەو حکومەتە نیە، بەڵام دەستی دیکەش بوونی هەیە لە روودانی ئەو کارەساتەدا کە پێویستە بخرێتەبەر باس. وەک روون و ئاشکرایە هەر دوو رژێمەکانی عێراق و ئێران لە سەدەی بیستەمدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە شەری یەکتریدا بوون و ئەو شەرە بە یەکێک لەو شەڕانە بوو کە ماوەیەکی زۆری کێشاو بە هەزاران کەس بوونە قوربانی تیایدا.

لە مانگی مارسی 1988دا حکومەتی عێراق ئاگادار بوو کە رژێمی ئێران هێزێکی زۆری ئامادە کردوە بۆ پەلاماری ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە، حکومەتی عێراق ئاگاداری دایە بەرامبەرەکەی کە لە ئەگەر داگیرکردنی هەڵەبجەدا چەکی شیمیایی بە کار دێنێ، لە هەمانکاتدا ئاگاداری خەڵکی هەڵەبجەی کرد کە شار بەجێ بێڵن، هاوکات هەموو هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە کێشایەوە. خەڵکێکی زۆر لە ترسی گیانی خۆیان هەر زوو رۆیشتن و روویان لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران و کوێستانەکانی ناوچەکە کرد، بەڵام رژێمی ئێران لەگەڵ گرتنی شاری هەڵەبجە رێگەی بە باقی خەڵکەکە نەدا برۆن و شار بەجێ بێڵن، بۆ ئەوەی خەڵکی هەڵبجە بکەنە بەڵاگێرەوەو رژێمی بەعس لە بەر خەڵکەکەش بووە چەکی کیمیایی بەکار نەهێنێ.

تاوانی رژێمی ئێران لە کارەساتی هەڵەبجەدا کەمتر نیە لە حیزبی بەعس، وەک وتمان ئەگەر گوێ لە ئاگارکردنەوەکەی رژێمی عێراق بگیرایەو جموجوڵی هێزەکانی بەعس و کشانەوەیان لە بەرچاو بگرتایە شاری هەڵەبجەیان داگیرنەکەکردو  حیزبی بەعس ئەو چەکەی بەکار نەدەهێنا، وە لەلایەکی دیکە ئەگەر رێگری لە خەڵک نەکرایە و کار ئاسانی بۆ رۆشتنی خەڵک لە شارەکە بکرایە، قوربانیانی ئەو کارەساتە بەو رێژەیە زۆر نەدەبوون.

لەگەڵ دەرد و ئازاری هەڵەبجە، دەردێکی دیکە ئەوەیە لە زۆربەی کارەساتەکانی بەسەر کورد و بەتایبەت کوردستانی عێراقدا هاتووە رژێمی ئێران سەرێکی مەسەلەکە بووە، بەڵام لەلایەن کوردەوە سووک و ئاسان چاوپۆشی لێ دەکرێ و لە جێی ئەوەی پەنجە بخرێتە سەر تاواکانی و دەوری نگریسی لە کارەساتەکاندا، بە پێچەوانەوە وەک پشتیوان و رزگاریدەر ناوی دەهێنرێ.

کارەساتی هەڵەبجە ئاکامی ملبەملانێی هەر دوو رژێمی عێراق و ئێرانە، بۆیە دروستر وایە کە هەموو لایەنەکانی ئەو کارەساتە گەنگەشە بکەین و تاوانبارە سەرکیەکان دەست نیشان بکەین. چوونکە دەست درێژکردن تەنها بۆ یەکێک لە لایەنەکانی تاوان و چاوپۆشی لەلایەنێکی دیکە، خوێندنەوەیەکی نالۆژیکیانەی مەسەلەکەیە.

هەڵەبجە بۆتە ناسنامەی گەلێکی زۆرلێکراو و بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگری درندەیی و جینایەتی داگیرکەرانی کوردستانە. 

کۆتا قسە ئەوەیە هەڵەبجە هەر ماوەو دەمێنێ و هیچ ترادیژیاو جینۆسایدێک بە چۆکیدا ناهێنی، بەڵکوو ئەوە دژمنانی ئەو گەلەن کە ئێستا جەهەندەم دوا مەنزڵگەیانە.


8 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵەبجە، رەمزی هەرمانی نەتەوەی کورد!

هەڵەبجە، رەمزی هەرمانی نەتەوەی کورد!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران