لەدوای راگرتنی فڕینەکانی شیرکەتی فرۆکەوانی هولەند بۆ تاران، هێڵی ئاسمانی ئوتریش رایگەیاند کە فڕینەکانی بۆ ئێران بەرتەسک دەکاتەوە
لەدوای راگرتنی فڕینەکانی شیرکەتی فرۆکەوانی هولەند بۆ تاران، هێڵی ئاسمانی ئوتریش رایگەیاند کە فڕینەکانی بۆ ئێران بەرتەسک دەکاتەوە
ئەو شیرکەتە رایگەیاندووە کە لە مانگی سێپتامبری 2018، شارەکانی شیراز و ئیسفەهان، چیتر لە تۆری فرینەکانی هێڵی ئاسمانی ئوتریش ناگونجێندرێن و لە ئێستادا تەنیا فرین بۆ تاران دەمێنێتەوە.
ئوتریش هۆکاری ئەو کارەی گەراندۆتەوە بۆ گۆرانکای لە رایلکەی فرینەکان، بەڵام چاودێران باوەریان وایە کە ئابلۆقەکانی ئامریکاو هەروەها چونەدەرەوەی شیرکەتە گەورە ئوروپاییەکان لە ئێراندا کاریگەری لەسەر ئەم بریارە هەبووە.
چونەدەرەوەی شیرکەتی فرۆکەوانی هولەندی( کەی ئێڵ ئێم)
ئەم شیرکەتە لە راگەیەندروێکدا رایگەیاند کە بەهۆی کاردانەوەی نەرێنی، چالاکیەکانی لە ئێراندا رادەگرێـت.
کەی ئێڵ ئێم، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی کاردانەوە نەرێنیەکانی بوونی چالاکی لە تاراندا، کۆتا فرین لە رێکەوتی 22ی سێپتامبر لە ئامستردامەوە بەرز دەبێتەوەو لە 23ی هەمان مانگ لە فرۆکەخانەی شیفولی ئامستردام دەنیشێتەوە.