پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشی نارەوا بۆ سەر سازمانی خەبات

هێرشی نارەوا بۆ سەر سازمانی خەبات

شیلان محەممەدی

حیزب و لایەنە سیاسیەکانی تێکۆشەری کوردستان مولکی خەلکن و چەندەی پێویستە خۆش بویسترێن و رێزیان لێبگیردرێ‌ ئەوەندەش پێویستە رەخنەی سازەندەیان لێ

 

شیلان محەممەدی

حیزب و لایەنە سیاسیەکانی تێکۆشەری کوردستان مولکی خەلکن و چەندەی پێویستە خۆش بویسترێن و رێزیان لێبگیردرێ‌ ئەوەندەش پێویستە رەخنەی سازەندەیان لێ بگیردرێ‌. 

سازمانی خەبات لایەنێکی بەرپرسیار و وردبین خاوەنی سیاسەت گەلێکی زۆر ژیرانە و دروست و ئوسولیە و مانەوە لەسەر ئوسول و سیاسەتانە مانەوە و بەردەوامی و هەرمانی ئەو تەشکیلات و سازمانەی گرەنتی کردووە. 

یەکێک لەو سیاسەتە دروستانەی ساڵیانی ساڵە پێداگری لەسەر دەکات سیاسیەتی رووخان و لەناوبردنی دەسەڵاتی ئاخوندانە و رەد کردنەوەی هەر جۆرە دانووستان و وتووێژەکە لەگەڵ رژیمی ئێران و هەر لەو پێوەندییەشدا لە گەڵ گەورەترین ئۆپۆزسیونی سەرتاسەری رژیمی ئێران واتە سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران دۆستایەتی و هاوپەیمانەیتی هەیە و لەسەر کۆمەڵیک خاڵی وەک :

1ـ رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی 

2ـ ئیعتراف بە مافی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێران 

رێکەوتن لە نێوانیان دا واژوو کراوە. 

ئەو دۆستایەتی و هاوپەیمانەتیە بۆتە مایەی سەرئێشە و ئازارێکی زۆر بۆ دەسەلاتی تاران لەبەر ئەوەی کە رژیمی ئێران هەزینەیێکی یەکجار زۆری بو ناوزراندنی موجاهیدین لە نێو خەڵکی کورد تەرخان کردووە و تۆمەتەکانی کوردکوژی ئەو تۆمەتەیە کە لە ژوورە فکریێەکانی ئیتلاعاتەوە بەرنامەرێژی و گەلاڵە دارێژی بۆ کراوە.

رژیم لە رێگەی جۆراوجۆر و لە رێگەی جنێو و تەشهیر و تۆمەت و درۆ و بوختان دەیهەوێ سیمای حیزبەکان رەش بکات و مۆرەکانی لە دونیای مەجازی راسپێردراون بۆ ئەو ئامانجە. 

بە داخەوە خەڵکانێک دەکەونە ناو ئەو پیلانەی رژیم و ناراستەوخو دەبنە بلیندگۆی قسەکانی رژیم .

زۆر زۆر پێویستە سنوورەکان بپارێزرێن لەگەڵ قازانج و بەرژوەندی رژیمی ئاخوندی و بە هیچ شێوەیێک تێکەڵ بەو قازانجانەی سیستەمی جینایەتکاری ئاخوندان نەبین.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەدوای بەشداری سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی شۆرای میللی موقاومەت لە پاریس کە بەراستی هەنگاوێکی مەزن لە چوارچێوەی خەبات دژی دەسەڵاتی ئاخوندان بوو، هێرشی نارەوا کرایە سەر سازمانی خەبات و لە ژێر ناوی کورد کوژی موجاهیدین ئەو پێوەندیی و بەشداری کردنەی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدین خرایە بەر جنێو و هێرشی نارەوا. 

ئەوەی جێگەی داخە هێرشی مۆرەکانی رژیم نییە، بەلکو ئەو خەلکانەیە کە جاری وایە لەگەل زانینی راستیەکانیش دیسان ئەو قسانە دووبارە دەکەنەوە و بە بێ بەلگ٠Žە قسە دەکەن. 

بە نیسبەت تۆمەتی کوردکوژی زۆر روون و ئاشکرایە کە نەک هیچ بەلگەیک بو سەلماندنی نیە، بەڵکو بەڵگە بو سرینەوەی ئەو تۆمەتە یەکجار زۆرە کە یەک لەوان بوونی نامەی هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراقە کە بۆ دادگایکی هولەندی نوسیوە و تێدا باس لەوە دەکات.

(( ئێمەش پێشتر وەماندەزانی سازمانی موجاهیدینی خەڵق دەستی لەگەل رژیمی بەعس تێکەڵ کردووە و بەشدار بووە لە سەرکوت و کوشتاری کورد بەلام لەدوای لێکۆلینەوە ئەوەمان بۆ پشتراست بوویەوە کە ئەوان هیچ پێوەندییەکیان بە کوشتاری کوردانەوە نەبووە و بەشداریان نەکردووە لە کوشتن و سەرکووتی کورد))

ئایا دەمانهەی راستیەکان بزانین یان هەر ئەو شتەی حەزمان لێیەتی دەمانهەوێ وەک راستی بەسەر خۆمانی بسەپێنین. لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەو تۆمەتە ناراستە و پێویستە هەموو کوردێک بە بەرپرسیارەتیەوە باسی لێوە بکات، لە هەمان کاتدا کوردی رۆژهەلات پێویست ناکات ببنە کاسەی داغتر لە ئاش و وەپێش بەرپرسانی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی باشوور بکەون و قسەکانی ئەوانیش رەد بکەنەوە .

 

هەر لەو پێوەندییە دا سالی 2003 بە روخانی سەدام هەموو بەلگەکان کەوتنە دەست حکومەت و سەدام و هەموو بەشدارانی جینایەتکاران خرانە قەفەسی تاوانبار و دادگایی کران ئەگەر موجاهیدین هاوکاری بەعس بوایە بۆ لەسەر یەک تاوانیش نەدرا بە دادگا و لێکۆلینەوەی لێ نەکرا.

 

موجاهیدین دژمنێکی سەرەکی ئاخوندانە و هەر بۆیە پشکی یەکەمیان لە شەری رەوانی و بووجە بۆ دروست کردنی پرووپاگەندە لە لایەن دەسەلاتەوە بەردەکەوێ‌.

پێویستە ئاسانکاری نەکرێ‌ بۆ سیستەمی درندەی ئاخوAندان و بە بێ بەڵگە دوای هیندێک تەشهیر و درو و بوختان بە هێز و جەریانە سیاسیەکان نەکەوین. 

ئەوەش بەو مانایە نییە کە پێویست نییە رەخنە بگیردرێ‌ و بە هەموو شتیکی حیزبەکان بوتری ئەشهەدوبیلا.

 

 

پێویستە گەلی کورد وێرای پاراستنی یەکگرتوویی ناوخویی لەراست چەمکی رووخان و دروست کردنی هاوپەیمانەتی لە ئاستی ئێرانیش غافل نەبێ و بو ئەو مەبەستەش بوونی سازمانی موجاهیدینی خەڵق وەک گەورەترین و ئەسلیترین هێزی ئۆپوزسیونی ئێرانی فەرامۆش نەکرێ‌.


6 ساڵ و 4 مانگ و 10 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی نارەوا بۆ سەر سازمانی خەبات

هێرشی نارەوا بۆ سەر سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران