لەسەرەتای هاوینەوە خەڵکی خوڕەمشار بوێرانە شۆڕشیان کرد لەبەرانبەر بێ ئاوی و تێکەڵ بوونی ئاو و پاشەڕۆ بێ هەڵوێست نەبوون ،پاش ئەم شۆڕشانە رژیم لەهەوڵی ئەوەدا بوو
لەسەرەتای هاوینەوە خەڵکی خوڕەمشار بوێرانە شۆڕشیان کرد لەبەرانبەر بێ ئاوی و تێکەڵ بوونی ئاو و پاشەڕۆ بێ هەڵوێست نەبوون ،پاش ئەم شۆڕشانە رژیم لەهەوڵی ئەوەدا بوو واپیشان بدات کە بەدوای رێگای چارەسەرە بۆ کێشەی ئاو لە ئابادان و خۆڕەمشار . بەڵام لەراستیدا کێشەی ئاو لە خۆڕەمشار و ئابادان و پارێزگای خوزستان خاوەن دوو تایبەتمەندییە کە هیچ رێگای چارەسەری کاتی ناتوانێت ئەو قەیرانە درێژخایەنە چارەسەر بکات .
ئەم کێشەیە تایبەت بە یەک ساڵ و دووساڵ نیە و زیاتر لەسی ساڵە کە سەرچاوەی ئاوی ئەم پارێزگایە لەلایەن سپاە و باقی دامەزراوە حکومەتیەکان تاڵان دەکرێ و لە هەموو شارەکانی ئێران ئەم کێشە هەیەو بینراوە .
هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵ وەرزێڕانی ئیسفەهان لەراپەڕینێکدا نارەزایەتی خۆیان لەسەر قەیرانی ئاو دەربڕی و ئەم ڕاپەڕینە و چالاکی دژ بە نەبوونی ئاو و کەم و کوری لە شارە جۆراو جۆرەکانی وڵات بینراوە ، وەکوو سیستان و بەلوچستان ،یەزد و پارێزگای خۆراسان .
دان پێدانانی مێدیاکانی رژیم پیشاندەری قەیرانی ئاون لە وڵات. هیدایەت فەهمی جێگری راوێژکاری ئاوی وەزارەتی وزە دانی نا بە دۆخی قەیرانی ئاو.
هۆکاری بنەڕەتی قەیرانی ئاو
سەرەکی ترین هۆکاری بنەڕەتی قەیرانی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ بە تاڵان بردن و دزی کردن و شێوەی خراپی بەڕێوەبەڕی لە رژیمی ئاخوندی . بەشی وەڕزێڕی بەشی زۆری ئاوی راکێشاوە بۆخۆی بەڵام لەم بەشەدا هیچ بەرەو پێش چوونێک نەبینراوە. رژیم لەسەرەتای دەسپێکردنی حکومەت دەستیکرد بە دروستکردنی بەنداو و ئەم کردەوە بە بێ لەبەرچاوگرتنی داهاتوی ئاو و ژینگە پارێزی کراوە و لەدرێژ ماوە بۆتە هۆکارێک بۆ وشک بوونی روبارەکان .
هەروەها سازکردنی پیشەسازییەک کە ئاوی زۆری پیویستە لە ناوچەیەک کە کەم و کوڕی ئاوی هەیە، هۆکاری دیکەی قەیرانی ئاوە وەکوو کارگەی تاواندنەوەی ئاسن، ئاوی زۆری پێویستە لە ناوچەی بێ ئاوی ئیسفەهان .
روباری زایەندە رود لە رێگای خۆی دەکرێتە سەرچاوە بۆ دابین کردنی ئاوی کارگە پیشەسازییەکان کە زۆربەی ئەم کارگانە بۆ سپا و ئەرتەشە .
لەرێگای زایەندەرود چەندین تونێل بینراوە بەناوی ئاو بۆ یەزد وکرمان و قوم و کاشان، بەڵام بۆ بەرهەمە ناوکەییەکان کەڵکی لێ وەرئەگیرێ.
کێشەی دیکە، فرۆشی ئاو بۆ وڵاتانی ناوچەکەیە کە بریتین لە عێراق و کوەیت ،ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمان کێشەی نەبوونی ئاویان هەیە.
هەروا کە دیارە رژیم ناتوانێت کێشەی ئاو چارەسەر کات، دوو حەوتو پێشتر ئئێسحاق جیهانگیری ووتی: دەوڵەت هەموو هەوڵی خۆی ئەدات کێشەی ئاو چارەسەر کات بەڵام نەیتوانی و لە ئاکامدا بۆتە هۆکاریک بۆ راپەڕینی خەڵک. وێڕای قەیرانی گرانی و دۆخی خراپی بومەلەرزە لێدراوەکان و بەرەوسەرچوونەوەی نرخی دولار، گەمارۆی زیاتر دژ بە رژیمیش لە رێگایە.
دروست کردنی کومیتەی ئەمنیەتی ئاو
دۆخی قەیرانی ئاو لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندی ئەوەندە جددییە کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیس دانی ناوە بەوەی کە قەیرانی ئاو چووەتە بەشی ئەمنیەت، هەروەها ئێمەش لە بەشی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە، کومیتەی ئەمنیەتی ئاو دروست دەکەین .
رێگای چارەسەری قەیرانی ئاو
خەڵک تاسەر ئیسقان هەستیان کردوە کە نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ نارەزایەتی خۆیان دەرببڕن .
بە پێی وتەی رەحمانی فەزڵی وەزیری رژیم دۆخی کۆمەڵگای ئێستەی ئێران وەکوو ژوورێک پڕلە باروتە و تەنیا پێویستی بە گڕێکە تا تەقینەوەیەکی گەورە روو بدات.
هاشمی تەبا ئەندامی لێکدانەوەی قازانجەکانی رژیم لە رێکەوتی ۲۰ی جۆزەردان لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا ووتی : ئەوەی کە ئەم وڵاتە لەناو ببات قەیرانی ئاوە چارەسەر نەکردنی دەبێتە هۆکارێک هەم ئێران لەناو دەچێت هەم رژیمی ئێران.
بۆیە تا ئەم رژیمە بەردەوام بێ تاڵانی خەڵک وسەرکوت و کوشتن بەردەوامە.