بە داخەوە شەوی رابردوو لە شاری سنەی خوێناوی، شاری قارەمان پەروەر و یەکێک لە پێتەختە کۆن و مێژوویەکانی کوردستان جارێکی دیکە شاهێدی کارەساتێکی جەرگ بڕ بوەوە. بە پێی زانیارییەکان بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی نەوتی قاچاغ بە ئوتوبوسێکی موسافری زیاتر لە 27 کەس کوژران و بریندار بوون. بێگومان هۆی سەرەکی ئەو کارەساتە گەورەیە کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی و دەست و پێوەندەکانیانن. کاربەدەستانی رژیم تەنیا گرینگی بە خۆیان و دەست و پێوەندەکانیان دەدەن و بە هیچ شێوەیەک لە غەمی خەڵکی ستەملێکراو ماف خوراوی کوردستان و ئێراندا نین. لە گەڵ دەربڕینی غەم و پەژارەم بە بۆنەی کوژرانی ئەو هاونیشتمانیانە، هومێدم چاک بوونەوەی خێرای بریندارەکانی ئەو کارەساتەیە، داواکارم لە خەڵکی خۆڕاگری شاری سنەی قارەمان پەروەرو بە تایبەت لایەنگرانی سازمانی خەبات کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری زیانلێکەوتوان و خانەوادەکانیان بکەن و هەوڵ بدەن بە یەکگرتوویی لە بەرانبەر دەسەڵاتی ملهوری ئاخوندی و بەکرێگیراوانی بوێستنەوە. مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه
سەرکەوتویی بۆ گەلی ستەملێکراوی کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حسێنی
20ى پووشپەری 1397