کۆبوونەوەی نێوان دەورەیی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە رۆژەکانی 14 و 15ی پووشپەری 1397 بە بەشداری بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان
کۆبوونەوەی نێوان دەورەیی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە رۆژەکانی 14 و 15ی پووشپەری 1397 بە بەشداری بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو.
لەسەرەتای کۆبوونەوەی شۆرا خاتوو مەریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران ووتەیێکی پێش کەش کرد و ووتی: لە ئێستا دا بابەتی سەرەکی رووخانی رژیمی نامەشروعی ئاخوندییە کە شۆرا هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەو ئامانجە دامەزراوە و لەو رێیەش دا هەموو هێزی خۆی بەکار هێناوە. خاتوو رەجەوی ئاماژەی بە هەولەکانی شۆرا لەو پێناوە دا کرد و باسی لە لە قاودانی پێشیلکاری مافی مرۆڤ لە رژیمی ئاخوندان و بەرنامەی دروست کردنی چەکی کۆمەڵکوژ و ناردنی ترۆریسم بو دەرەوە و دەستێوەردانەکانی سپای قودس و بەرنامەموشەکیەکانی رژیم کرد. ناوبراو هەروەها داوای جێگۆرکێ کردن بە سیاسەتی بڕشت و جیددیەت لەبەرانبەر نەرم و نیانی و موماشاتی وەڵاتانی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندی کرد و ئەو گۆرانکارییەی بە زامنی ئاشتی و تەناهی لە ناوچەکە و جیهان زانی. بەریز رەجەوی جارێکی تر لە قسەکانی دا وێرای ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوخۆیی، پرۆژەی هاوپەیوەندی نەتەوەیی هێز و لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکانی دووبارە کردەوە.
بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان کە وەک چاودێر بانگهێشتی کۆبوونەوەی شۆرا کرابوو لەسەر چەندین تەوەری گرینگی تایبەت بە کوردستانی ئێران و خەباتی خەڵک بۆ رووخانی دەسەلاتی ئاخوندی قسەی کرد و راوبۆچوونی سازمانی خەباتی کوردستانی خستە بەر سەرەنجی ئەندامانی شۆرا و بەشداربووان.
شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە 30 پووشپەری 1360 دامەزراوە وەک حکوومەتی کاتی و گوازەرەوە دەناسرێ و هەموو سالێک لەبەرەبەری نزیک بوونەوەی یادی دامەزراندنی کۆبوونەوەی سالانەی خۆی گرێ دەدا. لە گەڵ پەسەند کراوەکانی ئەو شۆرایە گەڵاڵەی خودموختاری بۆ کوردستانە کە لە 12 مادە دا مافی سیاسی و حقوقیەکانی خەلکی کوردستان پەسەند کراوە.