سیاسەتی جیاوازیی و ناعەداڵەتی و بێ دەربەستی و خەمساردییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەئاست گەلی کورد لەماوەی ساڵیانی دەسەڵاتداریەتی بەردەوامی نەهامەتی و کارەساتی بۆ میللەتەکەمان بەدواوە بووە و زامێک سارێژ نابێ، زامێکی قوڵتر جێگەی دەگرێتەوە . روون و ئاشکرایە ئەو دسەڵاتە سیاسەتی ئێستای لە ئاست کوردستان درێژەدانی هەمان فەتوای خومەینی بۆ کوشتاری خەڵکی کوردستانە و لەرێگەی جۆراوجۆری وەک تێوەگلان لە مادە هۆشبەرەکان و کوشتاری کۆلبەران و وێرانی رێگاوبانەکانی کوردستان و .... سیاسەتی دژی گەلیانەی خۆی بەرەو پیش دەبات. بە پێچەوانەی هێندێک دەنگ ئێمە تاوانی کارەساتی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی بەردەم ترمینالی شاری سنە کە بوو بە هوی گیان لە دەستدانی 27 هاوەڵاتی کورد دەخەینە پاڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و خەمساردییە بە ئەنقەستەکانی دەسەڵات و بێدەربەستیە بەردەوامەکانیان لەراست ویست و داوای خەڵک، بوونە هۆی روداوێکی لەم چەشنە هەژێنەر و دلتەزینە. قبوڵ کردنی ئەو رەوتە تەنیا بەردەامی خەسارەت و کارەساتی زیاتری بەدواوە دەبێ و پێویستە باج و تێچووی هەڵە و بێ بەرپرسیارەتیەکانی دسەلات لە کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی قورس بکەین و نەهێلین لەمەزیاتر کایە بە گیانی هاوەڵاتیانی کورد بکرێ .
هەر بۆیە پێویستە چیتر لەئاست ئەو بی دەروەستیە بە ئەنقەستە مەرگهێنەرانە بێ دەنگ نەبین و رق و بێزاری خۆمان بکەینە هاواری نارەزایەتی و بەرووی دیکتاتۆرانی دژی گەلی دا بیتەقینینەوە. ئێمە پێمانوایە بۆ ئەوەی کۆتایی یەکجاری بەو رووداوە هاوشیوە دووبارانە بهیندرێ. پێویستە ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە و ئەو کارەساتە بکەینە هەوێنی جوڵانەوەێک بۆ بنەبڕکردنی کەمتەرخەمیەکانی دەسەڵات لە ریگاوبانەکانی کوردستان. بۆیە پێویستە لەو چوارچیوەیە، ئەو خالانە رەچاو بکرین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و خزم و کەس و کاری قوربانیان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەکات . داوا لە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان دەکەین وەک چۆن لە کارەساتی رووداوی بوومەلەرزەی کرماشان هاوخەمی سەرانسەریی پیشان درا بەهەمان شێوە لە قوربانبانی کارەساتی تازەی کوردستان بە خاوەن دەرکەوین و بە یەکریزی و یەکگرتوویی خۆمان پێش بە روداوی لەم چەشنە لە کوردستان بگرین.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
21ی پووشپەری 1397