بەرێز و تێکۆشەری رێگەی ئازادی گەلی کورد کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران!
لەم کاتەدا کە پێشوازی لە ساڵێکی تر، بەهارێکی تر و نەورۆزێکی دیکە دەکەین، لەم رۆژانەی کە نەورۆز یادگاری بابە میدیا و باپیرە زەردەشت، لە ئاسۆی هیوا و ئاواتی ئێمەوە سەری هەڵداوە و مزگینی بەهارێکی رووناک و شادی بەخشمان پێ ئەدات، رێگەم بدە سلاوی گەرم و جەژنە پیرۆزەی نەورۆزتان عەرز بکەم. رێگەم بدە کە پیرۆزبایی ئەم جێژنی نەورۆزە بە خزمەت یارانی بەرێز، ئەندامان و پێشمەرگە دلێرەکانی سازمانی خەبات، رابگەێنم و لەدوورەوە سلاویان عەرز بکەم و چاویان ماچ بکەم.
جارێکی دیکە دۆستایەتی و لایەنگری خۆشەوستی خۆم لە ساڵی تازەدا بۆ جەنابت و بۆ سازمانی خەبات پتەوتر لە هەمیشە رابگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ، زیاتر لە 35 ساڵە، بە بروای پۆڵاین و ئیمانی پتەوی کوردایەتی راستەوە ، لە خەباتی بێ ئەمانی ئازادیخوازی و تێکۆشان بۆ رزگاری گەلی کورد و خاکی کوردستان دایە، بۆ ئەوەی لەژێر چەکمەی ستەم و ملهوری ئاخوندیزم و ویلایەتی نامەشروعی فەقیه رزگار بکرێت و وەک گەلێکی ئازاد و سەربەخۆ، ژیانێکی بەختەوەرانە بە خۆیەوە ببینێت.
لەم پێناوەدا، دەیان و سەدان شەهیدی قارەمانی ئازا و بە تینی ئەم سازمانە گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمانەکەیان.
هەر بۆیە ، من پێم وایە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە باری کەیفیەت و چلۆنایەتیەوە لە ریزی پێشەوەی تێکۆشەران و خەباتکارانی رۆژهەلاتی کوردستان دایە.
جێگای سەرسوورمان نییە ، چونکە بناخەدانەر و دارێژەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران زانای بیرمەند و مەزنی رۆژهەلاتی کوردستان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی نەمر بووە. هەر چەند مامۆستا بە کۆچی دوایی خۆی، سازمانی خەبات و هاوەلانی بە جێ هێشت، بەڵام ئەندامانی بەرێز و تێکۆشەرانی پەیمان دار و بە وەفا لە سەرووی هەموویانەوە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی رۆڵەی بە ئەمەکی مامۆستا و رابەری ئێستای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ، بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچانی خۆیان، رێگەی خەباتیان پانتر و بەرینتر کرد، بە جۆرێکی کە ئێستە سازمانی خەبات کوردستانی ئێران لە لەدەرەوەی وەڵات ناسراو و بە ناوبانگە و هەروەها لە نێو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەرێز و خۆشەویستە .
جارێکی تر جەژنی نەورۆز لەهەمووان پیرۆز
فینلاند ـ تۆرکۆـ 11/3/2016
ئەبووبەکری فەلسەفی