جێگری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری دابین کردنی ئابورە ترۆریسم ووتی: زۆر دوورە ئەمریکا سەبارەت بە داوای شیرکەتەکانی ئەی تی ئار و ئێرباس بۆ پێدانی ژمارەیێکی ز
جێگری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری دابین کردنی ئابورە ترۆریسم ووتی: زۆر دوورە ئەمریکا سەبارەت بە داوای شیرکەتەکانی ئەی تی ئار و ئێرباس بۆ پێدانی ژمارەیێکی زیاتری فرۆکە بە رژیمی ئێران و پێش کەش کردنی خزمەتگەیاندنی فرۆکەوانی بەو وەلاتە رەزامەندی پیشان بدا. بەرهەمهێنەرانی فرۆکە بۆ موعامەلە لەگەڵ ئێران پێویستیان بە رەزامەندی ئەمریکایە. کریستین شێرر بەرێوەبەری گشتی شیرکەتی ئەی تی ئار لە وتووێژێک دا دەلێ: تەحریمەکانی ئەمریکا کاریگەری زۆر خەراپی لەسەر شیرکەتەکەیان بە جێهێشتووە و هاوکات دەلێ سەرەرای ئەوەش ناتوانن لەبەرانبەر تەحریمەکانی ئەمریکا ریسک بکەن.