لەکۆبوونەوەێکی لێکۆلێنەوەیی لە وەلاتی ئێسرائیل باس لەوە کرا کە رژیمی ئێران لەکاتی هەڵوەشانەوە و رووخانی خۆی نزیک بۆتەوە. ئەوکۆبوونەوەیە کە لە لایەن ناوەندی کا
لەکۆبوونەوەێکی لێکۆلێنەوەیی لە وەلاتی ئێسرائیل باس لەوە کرا کە رژیمی ئێران لەکاتی هەڵوەشانەوە و رووخانی خۆی نزیک بۆتەوە. ئەوکۆبوونەوەیە کە لە لایەن ناوەندی کاروباری کۆمەلایەتی و سیاسی لە ئۆرشەلیم بەرێوە چوو و بەشداربووان لە لێپرسراوانی بەرزی سیاسی و کارناسانی کاروبار بوون. یوال ئیشتانیتس وەزیری وزە کە هەروا پەروەندەی کاروباری ئێرانی لە دەستدایە و لە وەزیرانی بەرزی کابینەی سیاسی ئەمنیەتی لە دەوڵەتی ئێستایە، لە وتاربێژانی سەرەکی بوو. ناوبراو لە قسەکانی دا وتی: ئەو ئەگەرە بوونی هەیە کە رژیمی ئێستا لە ماوەی یەک ساڵی داهاتوو هەڵوەشێتەوە و هۆکارەکەشی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئەو وەڵاتەیە.