دوای دە ڕۆژ لە ون بوونی مریەم فەرەجی چالاکی خوێندکاری کوردی دانیشتووی کەرەج، پۆلیسی کەرەج بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بە مەبەستی ناسینەوەی تەرمی سووتاوی کچ
دوای دە ڕۆژ لە ون بوونی مریەم فەرەجی چالاکی خوێندکاری کوردی دانیشتووی کەرەج، پۆلیسی کەرەج بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بە مەبەستی ناسینەوەی تەرمی سووتاوی کچەکەیان سەردانی ئەو ئیدارەیە بکەن. بەپێی هەواڵی”هەنگاو“، پۆلیسی کەرەج بە بنەماڵەی فەرەجییان وتووە کە تەرمی مریەممان دۆزیوەتەوە و پزیشکی یاساییش بە وەرگرتنی DNA لە باوکی ناوبراو، پشتڕاستی کردووەتەوە. پۆلیس بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە تەرمی مریەم بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە. بنەماڵەی مریەم فەرەجی ڕایان گەیاندووە کە کچەکەیان لەگەل هیچ کەسێک کێشەی تاکەکەسی نەبووە و سوورن لەسەر ئەوەی کە مریەم لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.مریەم فەرەجی تەمەن ٣٣ ساڵ و خوێندکاری رشتەی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان و بەرپرسی بەشی دارایی دامەزراوەیەک لە شەهریاری کەرەج بووە، کە رۆژی ١٢ی بەفرانبار هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان بەدژی حکومەت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەستبەسەر و لە بەندی ٢٠ ٩ی زیندانی ئێڤین راگیرابوو. مریەم فەرەجی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاوی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەجە