مامۆستا سەید رەئوف حوسەینی
بۆ بیره وه ری کۆچی ڕێبه ری خۆشه ویستمان، مه رحوم جه نابی ماموستا سید جلاالدین حوسه ینی
هه ر چه ند ده که م نازانم له کوێوه باس
مامۆستا سەید رەئوف حوسەینی
بۆ بیره وه ری کۆچی ڕێبه ری خۆشه ویستمان، مه رحوم جه نابی ماموستا سید جلاالدین حوسه ینی
هه ر چه ند ده که م نازانم له کوێوه باسی گه وره یی و شه خسییه تی ئه م ڕێبه ره کۆچکردووه مه زنه بکه م.
ئه م ڕێبه ره کورده عالم و کوردپه روه ره و کورد ڕه وشته. هه ر له سه ره تایی هاتنه ناو عاله می هه ست به مه سه له ی ژێر چه پۆکی و ژێر ده سته یی به شخوراوی گه له که ی کاتێک که له موکوریان بووه، ئه و کاته که سه ره تایی چونه فه قێیه تی لای کاکی له دێی حه مامیان ده بێ، هه ر ئه وده م تێکه ڵ به بیرو باوه ڕی ڕه سه نی کوردایه تی ده بێت و هه ستی کوردایه تی وا لای هه ستیار ده بێ شیعر بۆ کۆماری کوردستان ده ڵی، ئیتر ئه و هه سته به ره به ره وای لێده کات که ده بێته جێگه ی متمانه ی هه موو کوردپه روه ران له کوردستانی ئێران. هه ر به و جۆره ده وام ده کات تا کاتێک دێته وه شاری بانه. که دێته وه ده بێته مه لاو موده ڕیس و ماڵ و حوجره و مزگه وته که شی ده بێته جێگه ی عیلم و زانست و مه دره سه ی کوردایه تی بۆ ڕێڕه وانی ئه و بیره پیرۆزه، هه ر به و جۆره ده مێنێته وه تا ئینقیلاب له ئێران و له هه موو شاره کان ده ست پێده کات و له شێری بانه که ئه و ئه وه ڵ که س ده بێ له کوردستان بۆ سه ره تایی شۆڕش، هه ر به هۆیی لێهاتوویی، یه که م که سیش ده بێت که هێزی چه کداری بۆ شۆڕشی کوردستان و ده فته ری مامۆستا شێخ عیزه دین پێکدێنێ و له هه موو شاره کان هێز هێزی پێشمه رگه ی ده فته ری مامۆستا شێخ عیزه دین به ڕه هبه ری مامۆستا شێخ جه لال له بانه و سنه و بۆکان و موهابات و ده ڤه ری گه ورک و سه رده شت، ، به وه وه نه وه ستاوه دوا ئه وه ش سازمانی خه باتی پێکهێنا که یه که م سازمان بووه که له سه ره تایی ئینقیلابدا که چالاکی و زه بری کوشنده ی له دوژم داوه. مامۆستای نه مر وه ک ڕه هبه ر و خه مخۆری کورد به و جۆره له تێکۆشان به و په ڕی ئازایه تی له به ر به ره کانی ڕژیم دا ڕانه وه ستاوه تا کۆچی دوایی فه رمووه. که گه لی کورد به ڕه هبه ری واوه هه تا ئێستا ش شانازی ئه کات.
بۆ ئاینده ش ئومێد به خوا به ڕه هبه ری کوڕی گه وره و لێهاتویی کاک بابه شێخ که له لایه ن کۆماری ئیسلامییه وه چه ندین جار قه ستی له به ین چونی کراوه به وه سیله ی چڵکاو خۆرانی ڕژیمه وه. زیاد له وه که له پێشمه رگایه تی و مه یدانی شه ڕدا چه ندین جارزامار بووه، و به کوێرایی دوژمنان هه تا ئیستا له خه بات ڕانه وه ستاوه و شکور بۆ خوا سازمانی خه بات به سه رۆکایه تی و سکرتێری ئه م تێکۆشه ره ماندوو نه ناسه حه کیمانه و ووردبینانه و سیاسیانه په ره ی به و سازمانه داوه. به ئومێدی خوا که سازمانی خه بات له سه ر ڕێڕه وی مامۆستایی نه مر درێژه به خه بات و تیکۆشان بدات هه تا گه یشتن به مه قسه د.
هه زان سڵاو له ڕۆحی پاکی مامۆستای نه مر . سڵاو له کوردایه تی و مه دایه تی ئه و مامۆستایه ..
ڕه ئوف حوسه ینی ..
١٠ /٧/٢٠ ١٨