یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرش بۆ سەر سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ حوسێنی و چەند سەرنجێک!

هێرش بۆ سەر سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ حوسێنی و چەند سەرنجێک!

عەلی بەهرامی

لە دوای بەشداری هەیئەتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سازمانی موجاهیدین و شورای میللی مقاومەتی ئێران لە پاریس هێرش و پڕوپاگەندەی ناڕەوا بۆ

 

عەلی بەهرامی

لە دوای بەشداری هەیئەتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سازمانی موجاهیدین و شورای میللی مقاومەتی ئێران لە پاریس هێرش و پڕوپاگەندەی ناڕەوا بۆ سەر سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ حوسێنی لە لایەن کەسانێک لە ناوخۆی کوردستان و ئێران و ژمارەیەک ئەندامی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە شێوەی دور لە ئوسوڵ دەستی پێ‌ کردوە.

بێگومان ئەو هێرشانە نەک خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێگەی ئەو هێزو لایەنانەی کە خاوەنی ئەو جۆرە کەسانەن و هەروەها زیان بە هاوکاری نێوان لایەنەکانی گۆرەپانی خەباتی مافخوازانەی کوردستان و ڕەوتی شۆڕشگێری دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران.

ئاشکرایە کە سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ هیچ کات ناتوانن دۆستی دژمنانی کورد و دۆستی قاتڵانی پێشەوا قازی محەممەد و قاتڵانی شەریفزادە بن و هەروەها هیچ کات نوێنەری خۆفرۆشان و هیچ لەدەست نەهاتوان و خائینان بە گەڵ و نیشتمان نین.

بەڵێ‌ سازمانی خەبات نوێنەری ئەو کەسانە نیە کە بیری خۆبەدەستەوەدان بە رژیمی ئاخوندی لە مێشکیاندایەو لە بەر دیوەخانی پاسدارەکانی قاسم سلێمانی و ئیسکۆرتەکانی سەحرارودی، قاتڵی شەهید دوکتور قاسملوو کز داماون تا بەڵکوو لە سایەی ئەواندا داهاتوی رەشی سیاسیان بپارێزن.

بێگومان کاک بابەشێخ حوسێنی پێشمەرگەو فەرماندەی مەیدانی نەبەردیی و خاوەن هەڵوێستی لێبراوانەو خۆڕاگریە کە تەواوی لەشی زامی گوللەو بۆمب و راکتی دوژمن لە مەیدانی جەنگەو تەواوی ژیانیشی چالاکی سیاسی و سەرکردەیەکی خاوەن ئەزموون و سادق و دوور لە خۆبەدەستەوەدان لە پێناو گەل و نیشتمان بووە.

هەر بە بوونی ئەو روانگە شۆڕشگێڕانەیە هەموو کات سازمانی خەبات دۆستایەتی و هاوکاری لەنێوان هێزە شۆرشگێرەکانی کوردستان و ئێرانی پێ‌ ئەرکێکی پێویست و بنەڕەتی بووەو هەر ئەو ڕوانگە دروستەش بۆتە هۆی هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهیدین، خاوەن پشتیوانی جەماوەری ئێران و نەیارترین دژمنی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران کە باوەریان بە مافی کورد و مافی گەلانی دیکەی ئێران هەیە.

جێگەی خۆیەتی ئاماژە بەو ڕاستیە بکەین کە سازمانی خەبات پاکترین تەشکیلاتی مەیدانی خەباتی ئازادیخوازی کوردستانەو هاوکاریە کەم وێنەکانی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق و رزگار کردنی دەیان لاوی ئەو بەشەی کوردستان لە ئیعدام و پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی کوردستانی عێراق لە ساڵی 1991بەرامبەر رژیمی سەددام، گرتنی بەرپرسانی سازمانی خەبات لە لایەن حکومەتی بەعس کە یەک لەوان کاک بابەشێخ بۆ ماوەی 15 مانگ زیندانی عێراق بوو. هەروەها بەشداری چالاکانەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە جەنگ دژی ترۆریستانی داعش و دەیان نمونەو بەڵگەی دیکە لە سەر کوردایەتی پاک و بەکردەوەی سازمانی خەبات دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە فرەبێژە زمان و دەم شڕەکان هەر ئەوەندەیان لە دەست دێ‌ بە زمانی شڕیان کوردایەتی و خەباتی ئازادیخوازی بشێوێنن.

ئەگەر ئێمە لە بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەواو بازاڕیانە بێ‌ دەنگین تەنیا لە بەر ئەوەیە ئەرکمان خەبات لە پێناو ئازادی و گەیشتنی گەل بە مافەکانیەتی و نامانهەوێ‌ کاتی خۆمان و ئەرکی پیرۆزمان بە قسەزل و فرەبێژ و هاوهەڵوێستی دژمنانی کورد تەرخان بکەین.

 

 


6 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرش بۆ سەر سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ حوسێنی و چەند سەرنجێک!

هێرش بۆ سەر سازمانی خەبات و کاک بابەشێخ حوسێنی و چەند سەرنجێک!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران