دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی چوارشەممە 27ی پووشپەری 1397 لە قسەگەلێکدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بە دانووستان لەگەڵ ویلادیمیر پۆتین کرد و ووتی: ئێمە سەبا
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی چوارشەممە 27ی پووشپەری 1397 لە قسەگەلێکدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بە دانووستان لەگەڵ ویلادیمیر پۆتین کرد و ووتی: ئێمە سەبارەت بە ئێرانیش کە دەبێ بەرزە فرییە ناوکەییەکانی کۆتایی پی بێنێ قسەمان کرد و هەوڵە تێکدەرانەکانی رژیمی ئێرانمان هێنایە بەرباس . ترامپ ووتی: هەروەک دەزانن ئێمە کۆتاییمان بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران هێنا کە یەکێک لە خەراپترین رێکەوتنەکان بوو کە دەکرێ بیری لێ بکرێتەوە. ئەوە رژیمی ئێرانی یەکجار لاواز کرد و بوو بە هۆی ئەوەی لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان رێک بخرێ و رژیم بەرەو لەناوچوون بچێ. ترامپ هەروەها لە وتووێژێک لەگەڵ فاکس نیوز، داکۆکی لە بریاری پاشەکشە لە رێکەوتننامەی ناوکەیی کرد و وتی ئەو بریارە بۆ سەرجەم جیهان باش بوو، و هەر وەک دەبینن رژیمی ئێران تووشی کێشەی جیددی بووە و گەورەترین خۆپیشاندان لەو وەڵاتە وەرێخرا.