یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی کوردستان

راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی کوردستان

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ی پووشپەری 1397 جارێکی تر رژیمی جینایەتکاری ئێران تۆپخانەکانی وەگەر خست و ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد. بەداخەوە لەو هێرشە نامرۆڤانەیە دا وێرای زیان گەیاندن بە سروشتی ئەو ناوچانە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. قەیرانە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان، بازنەی فشارەکانیان لەسەر نیزامی دیکتاتۆری ئێران تەسکتر کردووەتەوە و سیاسەتی کورت کردنەوەی دەستی ترۆریستپەروەر و ئاژاوەگیڕانەی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتان پەیرەو دەکرێ‌ و نەک تەنیا لە یەمەن و سوریا رژیم تووشی شکستی گەورە هاتووە بەڵکو لە وڵاتی عێراقیش سەرەڕای هەموو سەرمایەدانانەکانی، پێگەی لەرزۆک بووە و هەر لە ئێستا دا دروشمی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە باشووری عێراق، رووی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیە و داوای چوونەدەرەوەی ئەو رژیمە و نەمانی هەیمەنەی دەکەن.

 لەوەها حالەتێکدا کە خەڵکی وڵاتی عێراق داوای نەمانی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە دەکەن و ئەو پەیامە دەسەڵاتدارانی تارانی نیگەران کردووە و هاوکات بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەو سنوورە ، رژیمی ئاخوندی بۆ کەم کردنەوەی فشارەکان لەسەر خۆی و هاوکات ناردنی پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ هەرێمی کوردستان دەستی داوەتەوە خولێکی نوێ لە تۆپباران و بەزاندنی یاسا نێونەتەوەییەکان و پێشێل کردنی سەروەریی سیاسی وڵاتی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێرای ناردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خەڵکی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان، تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی بە توندی مەحکووم دەکات و داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و خەڵکی بە شەرەفی هەرێمی کوردستان دەکات لە هەمبەر ئەو یاساشکێنی و سنووربەزاندنانەی رژیمی جینایەتکاری ئێران کە بووەتە هۆی نائەمنی و شێوانی ژیانی خەڵکی ئەو دەڤەرە بێدەنگ نەبن و پێش بە درێژە کێشانی ئەو رەوشە مەترسیدارە بگرن.

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

 17/7/2018


6 ساڵ و 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی کوردستان

راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران