یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نەورۆز، جەژنی دێرین و هێمای هەستانەوە!

نەورۆز، جەژنی دێرین و هێمای هەستانەوە!
سازمانی خەبات

چلچەمە

نەورۆز دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوەی وەرزی بەهار، کە لە هەندێ ناوچەی کوردستان یەکەم مانگی کوردی هەر بەناوی نەورۆزەوە نراوەو وەک لە ناوەکەی دا دیارە نەورۆز یانی (رۆژی نوێ)، بەشێوەیەکی دیکەو لە هەندێ سەرچاوەدا بە جەژنی (نۆ رۆژ) ناودەبرێ. لە سەر هۆ و سەرچاوەی سەرهەڵدانی نەورۆز قسەو باسی زۆر هەیە، هێندێک جەژنی نەورۆز بۆ کاتی بابلیەکان دەگێرنەوە. وە هەندێ لە سەرچاوە مێژوویەکان نەورۆز بۆ کاتی زەردەشت دەگێرنەوە و ئەو بە دامەزرێنەری ئەو بۆنەیە ناودەبەن. بەڵام شەهنامە باس لە کاتی هەخامنشیەکان دەکا و تەختی جەمشید بە شوێنی بەرێوەبردنی ئەو یادە ناودەبا.

لە بەرامبەردا ئێمەی کورد نەورۆز دەگێرینەوە بۆ  سەرهەڵدانی شۆرشی کاوەی ئاسنگەر (زۆرێک کاوە بە کورد ناودەبەن)، دژ بە زوحاک کە پاشایەکی ستەمگەری ئێران بووە، وە توانیویەتی کۆشک و دەسەڵاتی ئەو پاشایە بروخێنێ. ئەو سەرکەوتنەی کاوە بە سەرستەم و زوڵمی زوحاک لە نەورۆزدا بۆتە هۆی ئەوەی ئێمەی کورد نەورۆز بە جەژنی رزگاری لە ژێر باری ستەمی داگیرکەران بزانین و هەموو ساڵێک یاد کردنەوەی نەورۆز بە هێمای گڕ و تین دان بە شۆرشی ئازادیخوازی و هەستی نەتەوەیی کورد چاو لێبکەین. لە کوردستاندا بۆ بەرز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، خەڵک ئامادەکاری بۆ دەکاو بە چاندنی گەنم، نۆک، نیسک و کونجی لە دەوریی بچوک و گەورەدا دەست پێدەکەن بە جۆرێک تا نەورۆز دێ گەنم و نۆک یان کونجیەکە بجوانی شین دەبێ و باڵا دەکا. هاوکات بە پێی داب و نەریت خەڵک دەکەونە ماڵ تەکان و خاوێن کردنەوە و دورینی جل و بەرگی کوردی، ژن و پیاو بەو شێوەیە خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەکەن.

لە کۆندا باوەڕ وابوو  کە لە نەورۆزدا رۆحی کەسە نزیکەکان ( مردوەکان) دەگەرێنەوەو سەردانی ماڵەکان دەکەن کە دەبینن ئەمان ئاوا خۆیان و ماڵیان نوێ کردۆتەوە، خۆشحاڵ دەبن. جەژنی نەورۆز بەدەر لە گەلی کورد لەلایەن تێکڕای نەتەوەکانی دیکەی ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، قەزاقستان، پاکستان، هیندوستان و زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوەدەچێ. بەڵام بەرێوەچوونی ئەو جەژنە لەلایەن نەتەوەکانی ئەو وەڵاتانە لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی دیکە جیاوازی هەیە. بۆ نمونە لە ئەفغانستان سفرەی حەوت میوە دادەنرێ لەو رۆژەدا بەڵام لە ئێران سفرەی حەوت سین. بە هۆی ئەوەی جەژنی نەورۆز لە زۆربەی وەڵاتاندا لەلایەن زۆرێک لە نەتەوەکانەوە رێزی لێ دەگیرێ، لە رێکەوتی 24ی فێبریواری 2010 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیارێک جەژنی نەوەرۆزی بە رۆژی نێونەتەوەیی (نەورۆز و فەرهەنگی ئاشتی) ناودێر کردو بە رەسمی ناسی. لە ئێستادا بەدەر لە لایەنە مێژوویی و ئەفسانەییەکانی نەورۆز، بۆ ئێمە گه‌‌‌لی کورد کە تا ئێستا بەبێ کیانی تایبەت بۆ خۆمانین و زوڵم و ستەمی نەتەوەییمان لێ دەکرێ و خاک و نیشتمانەکەمان لەلایەن چوار وەڵاتی جیرانەوە دابەش کراوە و کەمترین مافێکمان پێ رەوا نابین، مانای بەهێز بوونی هەستی نەتەوەیی و کڵپەکردنی رقی پەنگخواردوە دژ به‌‌‌ داگیرکەرانی دڵرەق، کە بە درێژایی مێژوو هەموو جۆرەکانی جینایەت و درندەیێکیان لەگەڵ کردووین. ئەو زوڵم و ستەمانەی لە کورد دەکرێ، لە ئێرانی ژێردەستی دەسەڵاتی ئاخوندان چەندین بەرامبەر زیاتر و قورسترە. دیاره‌‌‌ رژێم تێکڕای نەتەوەکانی ئێران دەچەوسێنێتەوە بەڵام ئەو فشار و سەرکوتگەریانەی لە کوردستاندا و لە سەر کورد هەیە زۆر زیاترە لە ناوچەکانی دیکەی ئێران، بۆیە کورد لەو وەلاتە لە هەموو بۆنەیەک  یه‌‌‌ک له‌‌‌وان نه‌‌‌ورۆز کەڵک وەردەگرێ کە بێزاری خۆی لە دژی دەسەلاتداران دەربڕێ. ئێمەی کورد بە چەند هۆ یادی نەورۆز بەو گڕ و تینە بەرز ڕادەگرین، یەکەم ئەوەی کە هۆیەکە بۆ ژیانەوەی زیاتری هەستی نەتەوەیی و نێڵ دانی بزوتنەوەی کوردایەتیە.سەرەڕای بەربەستەکانی کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی دەخرێنە بەردەم بەرێوەچوونی ئاهەنگ و رێ و رەسمەکانی نەورۆز، نەتەوەی کورد یادی نەورۆز بە شێوەی جۆراوجۆر دەکاتەوەو بەرێوەبردنی ئەو یادە بە ئەرکێکی نەتەوەیی خۆی دەزانێ. لەلایەکی دیکە یادەکانی نەورۆز دەکه‌‌‌ونە سه‌‌‌ره‌‌‌تای وەرزی بەهار و زستان و سەرماوسۆڵە کۆتایی پێ‌ دێ‌ و دار و دەوەن گەڵاوگوڵ دەردەکەن و وەرزی کار و چوونە باوەشی سروشت دەست پێدەکاتەوە، کە ئەمە بۆ ئێمە لە کوردستان مانای تێکۆشان لە پێناو ژیانی باشتر و نوێ‌ بونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها نەورۆز بۆ کورد مانایەکی دیکەشی هەیە، کە بەداخەوە وەک پێویست گرینگی پێ‌ نەدراوە کە ئەویش دەستێکی ساڵی نوێی کوردیە.

نەورۆز یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوەی وەرزی بەهارە، کە دەبێتە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی. لە بەر ئه‌‌‌و تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندی و بایەخەی که‌‌‌ نه‌‌‌ورۆز له‌‌‌ لای گه‌‌‌لی کورد هه‌‌‌یه‌‌‌تی،رژێم لە کوردستاندا هەست بە مەترسی دەکاو هەموو هەوڵێک ئەدا تا  خەڵکی کوردستان یادەکانی نەورۆز بەرێوە نەبەن. ئەوەی لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان چاوەروانی دەکرێ، بە یەکگووتاری بە پێشوازی نەورۆز و بەهارەوە بچن. ئەم هەنگاوە ئەگەر بکرێ کاریگەری زیاتری لە سەر خەڵک دەبێ و بە پێچەوانەی هەوڵەکانی رژێم جەژنی نەورۆز لەلایەن خەڵکەوە بە گڕوتینێکی زیاترەوە پێشوازی لێ دەکرێ.


8 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەورۆز، جەژنی دێرین و هێمای هەستانەوە!

نەورۆز، جەژنی دێرین و هێمای هەستانەوە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران