پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران و ترسی رژیم.

پێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران و ترسی رژیم.
کامیل نورانی فەرد

جوڵانەوەی گەلەکەمان بە حوکمی چۆنیەتی و شکلی خەباتەکەی و گووتاری رووخان کە گووتاری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانە ، کۆمەلێک بابەت سیستماتیک

 


جوڵانەوەی گەلەکەمان بە حوکمی چۆنیەتی و شکلی خەباتەکەی و گووتاری رووخان کە گووتاری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانە ، کۆمەلێک بابەت سیستماتیک دەخاتە دەستووری کاری لایەنە سیاسیەکان و گەڕان بە دووی دۆست و  بەرفراوان کردنی بازنەی هاوکار و هاوخەبات بۆ وەدیهینانی ئامانجی هاوبەش یەکێک لە ئەرکەکانی رێکخراوەکانی کوردستانی ئێرانە. 


پێوەندیی و نزیکایەتی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لەگەڵ هێز و لایەنە سەرانسەرییە ئێرانیەکان یەکێک لەو بابەت و مژارانە بووە کە هەمیشە جێگەی سەرەنج و گرینگ بووە و قسە و باسێکی زۆری هەڵگرتووە. 


بۆ پۆختە بوونی باسەکە ناچمە ناو وردەکاری و مێژووی ئەو پێوەندییانە و هەروەها لە لێکدانەوە و هەلسەنگاندنی باقی هێز ولایەنە سەرانسەرییەکان خۆدەبوێرم و تەنیا ئاماژە بە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران دەکەم وەک لایەنێکی سەرەکی و دیار وخاوەن پێگە و موعتەبەری وەڵاتی ئێران و ئەو پرسیارە دێنمە گۆڕی کە بۆ  دەسەڵاتی ئاخوندان لەپێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران دەترسێ؟


 


تاکە ئۆپۆزسیۆنیکی سەرانسەری کە  ساڵیانی ساڵ و زۆر پێش سەرهەلدای ئەو تۆمەتانەی ئێستا لە دژایەتی کورد دەخرێـتە پاڵ موجاهیدین، بە جیاواز لە نەتەوەکانی تر دانی بە مافی کورد ناوە و لە چوارچێوەی پەسەند کراوێکی  شۆرای میللی موقاومەتی ئێران خۆی بە ئەرکدار دەزانی لە چوارچیوەی جێبەجێ‌ کردنی ، ئەوە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانە. ئەو راستیە دەسەڵاتی ئاخوندانی تووشی کێشە کردووە. هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ  بایەخ و گرینگی ئەو دوو لایەنە و رژیم زۆر بە جوانی لە توانا و هێزیان ئاگادارە و پێکەوەگرێدان و وەسەریەکخستنی ئەو دوو هێزە هەمیشە مۆتەکەی ئاخوندانی ئێران بووە.


  روون و ئاشکرایە دەسەڵات لە پشتی ئەو تۆمەتانەیە کە باس لەدژایەتی سازمانی موجاهیدین لەگەڵ گەلی کورد دەکات و هەزینەی یەکجار گەورەی بۆ  تەرخان کردووە تا وا دەریخات کە موجاهیدین ناتوانێ‌ دۆستی کورد بێ و بابەتی دروستکراوی کوشتار و بەشداری لە ئەنفالی کوردان و بەشداری لە سەرکووتی راپەرینی 91 و ... هتد بۆ دروست دەکات . ئەوە لەکاتیکدایە کە پێچەوانەکەی ئەوە لە لایەن بەرپرسانی هەریم باسی لیوە کراوە و تا ئێستا هیچ دادگاێک لەسەر ئەو تۆمەتانە موجاهیدینی بانگهێشتی دادگا نەکردووە. 


 ئەو هێرشانەی کە لەماوەی رابردوو کرایە سەر بەرێز کاک بابەشیخ حسێنی سکرتیری گشتی و سازمانی خەبات بە گشتی هەر لەو رەهەندوەیە و دەکرێ‌ بلێین تاکە لایەن کە لەو بەرە و رەوتە دا ، رووبەرووی دەسەڵاتـی ئاخوندی و شانتاژ و تەبلیغاتە ژەهراوییەکانی دەبیتەوە ئەوە سازمانی خەباتە و لە سۆنگەی بەرفراوان کردنی بەرەی هیزە کاریگەرە رووخانخوازەکاندا خەباتی خوی بەروپێشەوە دەبات. 


بابەتەکان هێندە روون و ئاشکران کە تەنیا تۆزێک وردبوونەوە بەسە بۆ تێگەشتن لێیان و دەبینین ئەو لایەنانەی کە رژیم ترسی زۆری هەیە لەو بەشانەوە سازمانی موجاهیدین دەکوتێ‌ و شانتاژ و تەبلیغاتیان لە دژ وەریدەخات.


 


باس لە نەبوونی پێگە و نەبوونی ئیعتبار و ناخۆشەویستی موجاهیدین دەکرێ‌ بەڵام دەبینین ئەوەی  کاری مەزن و گەورە لەچوارچێوەی خەبات دژی رژیمی ئێرانە ئەوە دەستی موجاهیدینی لەپشتە.


 


باسی ئەوە دەکرێ‌ کە بە پارە خەڵک کۆدەکاتەوە و ئەو کۆبوونەوانەی ساڵانە لە پاریس بەرێوە دەچن بە پارە بەرێوەیان دەبات.  هەر چەند بەشیک لە ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەیکی لەم چەشنە پێویستی بە پارەیە بەڵام  روون و ئاشکرایە کۆبوونەوەی لەم ئاستە بەربلاو بەرفراوانە و بە بەشداری سەدان سیاسەتمەتدار و مافەوان و کەسایەتی لە سەرانسەری جیهان و لە نەتەوە و وەڵاتـی جۆراوجۆر پێویستی بە ماندوبوون و باوەر و ئیمان و ئیعتبارێکی گەورەریە کە پێموایە زەحمەتە بە خەلکی تر بکرێ. ئەگەرهەموو شتێک پارەیە با کوری شا یان هەر کەسێکی تر بێت و کۆبوونەوەێکی نەک وەک ئەوەی موجاهیدین بەڵکو یەک لەسەر 10ی ئەو کۆبوونەوەیە بەرێوە ببات. 


 


موجاهیدین لە گۆرانکارییەکان دەور و پێگەی خۆیان هەیە و بە هەمان شیوە لە ناوخۆی ئێرانیش خاوەنی دەور و کاریگەری بەرچاون. ئەرکی کورد نەک دژمنایەتی و بەربەرەکانیی موجاهیدین بەڵکو پالپشتی و دۆستایەتی ئەو هیزە کاریگەرەیە و پێویستە بۆ وەراست گەرانی بە مانای واقعی ئەو مۆتەکەیەی هەمیشە ئاخوندانی پێوە نیگەران بووە واتە وەسەریەکخستنی هێز و وزەی جولانەوەی گەلی کورد و  سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران وەدی بهێندرێ‌ و کار بۆ خێرایی بەخشین بە پرۆسەی رووخانی ئەو دەسەڵاتـە بکرێ‌ .


 


6 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران و ترسی رژیم.

پێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران و ترسی رژیم.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران