رۆژنامەی نیکی وڵاتی ژاپۆن رایگەیاند کە شیرکەتە نەوتیەکانی وڵاتەکەی خەریکی ئامادەکارین بۆ راگرتنی کرینی نەوت لە وڵاتی ئێران
رۆژنامەی نیکی وڵاتی ژاپۆن رایگەیاند کە شیرکەتە نەوتیەکانی وڵاتەکەی خەریکی ئامادەکارین بۆ راگرتنی کرینی نەوت لە وڵاتی ئێران
هەروەها ئەو رۆژنامەیە رۆژی 27ی پوشپەر، نوسیویەتی کە دابینکردنی نەوت لە وڵاتی ئێران دەبێ تا مانگی ئۆکتۆبری دادێ راگیردرێ.
ئامریکا هۆشداری داوەتە شیرکەتە ژاپۆنیەکانی دابینکەری نەوت لە ئێران کە تا چواری مانگی نوامبری ساڵی داهاتو هاوردەکردنی نەوت لە ئێران رابگرن. هاوکات هەرەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئەو وڵاتانە بەردەوامبن لەسەر کرینی نەوت لە ئێران، ئەوا ئامریکا ئابلۆقەیان دەخاتە سەر.
هاوکات بانکەکانی ژاپۆن هۆشداریان داوەتە شیرکەتە نەوتیەکانی وڵاتەکەیان کە هەرجۆرە ئاڵوگۆرێکی بانکی پێوەندیدار بە کرینی نەوت رابگرن. ئەم هەنگاوەی بانکەکانی ژاپۆن کرینی نەوت لە ئێرانی بە تەواوی رێ تێنەچو کردووە