ژەنەراڵ جۆزێف وەتل، فەرماندەی هێزی ناوەندی ئامریکا(سونەتکام) لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە پێنتاگۆن رۆژی پێنجشەممە 28ی پوشپەری 1397، بە هەواڵنێرانی گوت: من چەند جار گ
ژەنەراڵ جۆزێف وەتل، فەرماندەی هێزی ناوەندی ئامریکا(سونەتکام) لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە پێنتاگۆن رۆژی پێنجشەممە 28ی پوشپەری 1397، بە هەواڵنێرانی گوت: من چەند جار گوتومە کە رژیمی ئێران بە گەورەترین هۆکاری دانەمەزراوی لە ناوچەکەدا لەقەڵەم ئەدەین و هەوڵەکانمان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بۆ ئاشکرا کردنی چالاکیەکانی رژیمە، و کار کردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ راگرتن و تێکدانی ئەو چالاکیانەیە.
چالاکیەکانی رژیم لە سەرتاسەری ناوچەکە یارمەتیدەر نیە، ئەوان دانەمەزراوی پەرەپێدەدەن کە ناوچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو خستۆتە ژێر کاریگەریەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی: من بیری ئێوەی دێنمەوە کە رژیمی ئێران لەگەڵ حیزبوللای لوبنان و باقی گروپە چەکدارە حوسیەکان لە هەوڵدان دۆخێک دروست بکەن کە ئاسایشی ئیسرائیل بخاتە مەترسیەوە. هەروەها رژیم پشتیوانی لە حوسیەکان دەکات و موشەکی بەبرەوی زیادکراو دەهاوێژێ بۆ ناوەندە سەرەکیەکانی هاوڵاتیان لە سعودیە.
ئەوان بەو کارەیان نە تەنیا هاوڵاتیانی سعودی روبەرووی مەترسی دەکەنەوە، بەڵکو هەرەشە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیش دەکەن کە لەوێدا نیشتەجێن.
ئەو حوسیانەی کە پێش بە بڵاوکردنەوەی یارمەتیە مرۆییەکان و دەرمانە حەیاتیەکان بۆ بەربەرەکانێی یەکێک لە گەورەترین جۆرەکانی نەخۆشی وەبا دەگرن، لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە پشتیوانی دەکرێن.
ئەو فەرماندەیە هەروەها گوتی: رژیمی ئێران لە باب المندب، کە چوارەمین تەنگەیە لە جیهاندا کە زۆرترین هات و چوونی پێدا دەکرێ، وە لە باشوری دەریای سور، بازرگانی جیهانی و تێپەرین لەرێگەی ئاوە نێونەتەوەییەکان روبەروی مەترسی دەکاتەوە.