ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ماسیری سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوان خۆی کوشت
ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ماسیری سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوان خۆی کوشت
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27ی پوشپەر، ژنێکی گەنج بەناوی ئارەزو دڵەنگیز، کچی ئەحمەد، تەمەن 23 ساڵ، خۆی لەدار دا.
هەواڵدەری کوردپا:بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و دایکی منداڵێکی تەمەن 3 ساڵانە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەو پەیوەندییەدا ناوەندە حکوومەتییەکان بچووکترین هەڵوێستی ئەرێنییان لەمەڕ هۆکار و پاڵنەری ئەم خۆکوژییانە لە نێو هاووڵاتییان لە خۆ نیشان نەداوە.