یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوایین ترووسکایی، بەرەو نەمان

دوایین ترووسکایی، بەرەو نەمان
کامیل نورانی فەرد

کامیل نورانی فەرد



ساڵیانێکە بەرنامە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران بۆتە چەقی کێشەکانی دەسەلاتی ئاخوندی لەگەڵ وەڵاتانی رۆژئاوایی و بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کامیل نورانی فەرد

ساڵیانێکە بەرنامە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران بۆتە چەقی کێشەکانی دەسەلاتی ئاخوندی لەگەڵ وەڵاتانی رۆژئاوایی و بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەو کاتەوەی بەرنامەکان لە حاڵەتی شاراوە دەرچوون، بوو بە باسێکی هەمیشەیی تا هەنووکە گەلێک قۆناغی پڕ هەوراز و نشێوی بریوە. 

لەپاش ماوەێکی زۆر تەسککردنەوەی بازنەی فشارەکان لەسەر رژیمی، تاران دەوڵەتی ئۆباما بە رێکەوتننامەی بەرجام هەناسەێکی هێنایەوە بەر و دەسەڵات بە خەیاڵی خۆیان لە فریودانی رۆژئاوا و بەرەوپێش بردنی بەرنامە ناوکەییەکان بە شێوەی شاراوە و لە ژێر زەوی دا سەرکەوتوو بوون تا ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ هاتە سەرکار و ریسی ئاخوندانی کردەوە خوری و هەموو هیواکانیانی کردە بلقی سەر ئاو. 

هاتنە دەەرەوەی ئەمریکا لەبەرجام، سەرەتایێکی نوێ لە فشارێکی تاقەتپرۆکێن بۆ سەر ئاخوندان بوو کە کاریگەرییە راستەقینەکانی تا چەند مانگی تر دەردەکەون. 

بەڵام دەسەلات بەو حالەشەوە بە تەواوی هیوای لەدەست نەدا وپالپشتی ئورووپا بۆ بەرجام و هەوڵەکانیان بۆ گەرانەوەی ئەمریکا بۆ ناو بەرجام، یاخود بەردەوام هێشتنەوەی بەرجام بە شێوەی تاک لایەنە سیاسەتی فەرمی یەکێتی ئورووپا بوو، دەسەڵاتی ئێران ئەوەندە رووهەڵمالراو بوون کە تەنانەت منەتیان سەر ئورووپاش دەخست و عەلی خامنەیی کۆمەلێک مەرجی بۆ ئووروپا دانابوو  تا لەگەڵیان لە ناو بەرجام دا بمێنێتەوە و بە پێچەوانەی مەرجەکانیش هەڕەشەی هاتنە دەرەوەی لە بەرجام دەکرد. 

زۆر روون بوو کە بەرجامیک بە بێ ئەمریکا بە مانای هیچ دێ‌ و وەڵاتانی ئورووپایی ناتوانن بۆ ماوەێکی زۆر خو لەبەرانبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رابگرن، و بە تایبەتیش کە دۆنالد ترامپ کەسێکی پێش بینی نەکراوە، زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی خۆی  وڵاتانی یەکێتی ئورووپایی تووشی ترس و خۆپارێزی کردووە. 

لەدوایین هێماکانی شکستی هەوڵەکانی یەکێتی ئورووپا، راگرتنی چالاکیەکانی بانکی سەرمایەدانانی ئورووپا لە وەلاتی ئێران بوو. سەرۆکی بانکی سەرمایەدانانی یەکێتی ئورووپا لە لیداونێکدا دەڵێ، لەگەڵ  ئەوەی کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئورووپا بۆ زیندووراگرتنی بەرجام دەکەین، بەڵام بە کردەوە ئیمکانی کارکردن لە ئیران بۆ بانکەکانی ئورووپایی بوونی نییە.

 روون و ئاشکرایە بانکەکانی ئورووپایی ئامادە نابن تێچووی چالاکی  لەناو خۆی ئێران بە کەوتنە بەر سزای ئەمریکا بدەن و مەترسی هاوکاری ماڵی لەگەڵ ئێران قبووڵ بکەن. 

راستی پر مەترسیدار بوونی ئێران بۆ موعامەلە و تیجارەتی دەرەوە لە راپورتی کوفۆس، کۆمپانی بیمەی تیجارەتی دەرەوەی فەرانسەش ئاماژەی پێکرا و ئەو رێکخراوە ئێرانی لە رێزی پڕ مەترسیدارترین وەڵاتان بۆ بازرگانی و سەرمایەدانان لە جیهاندا داناوە. 

لە لایێکی ترەوە داوای هاوبەشی ئینگلیس و فەرانسە و ئاڵمان بۆ مەعاف کردنی شیرکەت و کۆمپانیاکانیان لە تەحریمەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵامی نەرێنی رووبەروو بوو و ئەمریکا ئامادە نەبووە هیچ کۆمپانیایەک دەست ئاوەڵە بکات بۆ بەردەوام بوون لە موعامەلە لەگەڵ رژیمی ئێران . 

ئەو فشارانە بە کردەوە دەستی یەکێـتی ئورووپای بۆ هەر هەولێک کە بیهەوێ‌ لە چوارچێوەی پاراستنی بەرجام هەلیگرێ‌ بەربەست دەکاتەوە. بەڵام لەگەل ئەو راستیەش ئەوەی جێگەی تێرامانە بە پێی دوایین داوای یەکێـتی ئورووپا، وادەردەکەوێ‌ کە ترسەکانی خامنەیی لە وەڵاتانی ئوروپای لە جێی خویدابێ لەسەر ئەوەی کە یەکێتی ئورووپا جێگەی بروا نییە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گەلاڵەی هاوکاری بانکی ناوەندی ئێران لەلایەن بانکەکانی یەکێتی ئورووپایی لێکۆلینەوەیی لەسەر دەکرێ‌، بەڵام ئاکامی کۆتاییەکەی بەستراوەتەوە بە پێمل بوونی رژیمی ئێران بە بەرێوەبردنی یاساکانی FATF  کە تێدا بەربەرەکانێی شۆردنەوەی پووڵ و پشتیوانی لەترۆریسم دەکرێ‌ و ئەو یاسایە دوای موناقەشەێکی زۆر لە پەرلەمانی ئێران لە لایەن عەلی خامنەییەوە فەتوای جێبەجێ نەکردن و پێمل نەبوونی بۆ دەرکرا، واتە ئەگەر ئەو فەتوایە هەڵوەشێتەوە یانی کارێکی ناشەرعی رێگەی پێدەدرێ‌. 

 

لە لایێکی ترەوە  ئەوەی جێگەی سەرەنجە و وەک دوایین هەولێکی رژیمی ئێران دێتـە ئەژمار، راسپاردنی وەڵاتی روسیا بو نێوبژیوانی کردن لەگەڵ ئەمریکایە کە خۆی لە کۆبوونەوەی هیلسینکی دا دەبینێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ویلادیمێر پۆتین و دۆنالد ترامپ کۆبوونەوە و لە پشتی دەرگا داخراوەکان لەسەر مان و نەمانی دسەڵاتی تاران کەوتنە دانووستان. ئەوەی کە لەو کۆبوونەوەیە باسی چی کراوە و مەرج و خواستەکانی لایەنەکان چی بووە لەوانەیە لە ئێستا دا زەحمەت بێ زانینی، بەڵام بە پێی قسەکانی دوای دانووستانەکە لە لایەن ترامپ دەکرێ‌ مەزندەی بێ هیوا کردنی دەسەڵاتی ئاخوندان بکرێت. 

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی چوارشەممە  27ی پووشپەری 1397 لە قسەگەلێکدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بە دانووستان لەگەڵ ویلادیمێر پۆتین کرد و ووتی: ئێمە سەبارەت بە ئێران کە دەبێ بەرزە فرییە ناوکەییەکانی کۆتایی پێ بێنێ،‌ قسەمان کرد و هەوڵە تێکدەرانەکانی رژیمی ئێرانمان هێنایە بەرباس، اوبراو  ووتی: هەروەک  دەزانن ئێمە کۆتاییمان بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران هێنا کە یەکێک لە خەراپترین رێکەوتنەکان بوو کە دەکرێ‌ بیری لێ بکرێتەوە. ئەوە رژیمی ئێرانی یەکجار لاواز کرد و بوو بە هۆی ئەوەی لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان رێک بخرێ‌ و رژیم بەرەو لەناوچوون بچێ. ترامپ بە سەراحەت پالپشتی خۆی لە راپەرین و خرۆشانی ناوخۆیی خەلک٠Žی ئێران دووپات کردەوە و باسی لە ناوچوون و کۆتایی دەسەڵاتی تاران کرد. 

ئەو قسانە نیشانەی ئەوەن کە ئەمریکا نەک رازی نابێ بە رشوە و داواکانی تاران بۆ کەمکردنەوەی فشار و لابردنی سزاکان لەسەر خۆی بەڵکو هەروا قورس و قایم لەسەر داوای فەلەج کردنی رژیم و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی کردن لە چەکی ناوکەیی سوور ماوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە. 

رژیمی ئێران دژوارترین قۆناغەکانی حکومەتدارییەکەی تێپەر دەکات و بە جۆرێک دوایین ترووسکایی هیوا لەبەرچاوی دەسەڵاتداران بەرەو کزی و نەمان دەچن . دەسەڵات لە هەل و مەرجێکدایە کە هیچ بژاردەیەک بە بێ تیچووی قورس نابێ و هەر بریارێک بدات دەبێ زنجیرەیەک دەرکەوتە و ئاکامی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی و پێچەوانەی حەز و پێخوشبوونی قبووڵ بکات و چارەسەرێکی یەکجاریی بوونی نییە و تەنیا سووککردنەوەی کیشەکان بۆ ماوەییە. 

 


6 ساڵ و 4 مانگ و 3 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوایین ترووسکایی، بەرەو نەمان

دوایین ترووسکایی، بەرەو نەمان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران